ئاب 12, 2020

لەکۆمەڵگەی نەتەوەییەوە بۆ کۆمەڵگەیەکی هەڵوەشاوە

 

نیان ئەحمەد

 

پەروەردە بنەمای پێکهێنانی ئاداب و ڕەوشتی تاکە لە کۆمەڵگا، پەروەردە پشکەوتن وچاوکراوەیی هەموو کۆمەڵگایەکە،پەروەردە ڕۆحی زیندوە لەناوجەستەی مرۆڤ کەپەروەردە هەبوو مرۆڤەکان جوان بیردەکەنەوەو عەقلیان کراوەو فراوان دەبێت لە جێی پێوستی و بە یاکاری جوان لەگەڵ دەوروبەری هەڵسوکەوت دەکات،لە هەموو کات وشوێن وسەردەمانێک میللەتی کورد شانازی بە پەروەردەو ڕەوشتی کوردانەی یازایەتی بەجەرگی خۆی کردوە،یەوە یەو پەروەردەیە بوو کە تاکی کوردی لەسەر یازایەتی و خەبات و چاونەترسی فیداکاری فێرکردبوو هیچ حسابێکی بۆ دووژمن و بەرامبەرەکەی نەدەکرد و باکی نەبوو،سەرەتای پەروەردە لە خێزانەوە دەسپێدەکات بۆ کۆڵان و گەڕەک و پاشان کۆمەڵ و گۆمەڵگا پێکدەهێنێت،یەگەر پەروەردە تەندروست بوو یەوا کۆمەڵگا تەندروست دەبێت،یەگەر ناتەندروست بێت کۆمەڵگایەکی ناتەندروست و شێواو یاژەوەگێرو هەڵوەشاوە یەبێت،داخی گرانم کۆمەڵگای کورد لە یێستەدا زۆر شێواو هەڵوەشاوەیە،دەست دەبەین بۆ هەر لایەک بەباشی نایەت،لەبەر یەوەی سەرچاوەی پەروەردەکردنی تاک چ لەناو خێزان بێت یاخود کۆمەڵ و بواری خوێندن یەو یاستە ڕۆشنبیریەی کە هەیە لە سەر یاستی تاکەکان بەباشی پەروەردە نەکراوە،هۆکاری سەرەکی یەم جیاکاریە لە نێوان حزبەکان دەستی پێکرد هەر حزبە بەپێی پەیڕەوو پرۆگرامی کۆمەڵە کەسێکی لەسەر یایدۆلۆژیایەکی حزبی پەروەرده دەکرد،حزبی علمانی حزبی ییسلامی حزبی میانڕەو هەریەکەیان کۆمەڵێک گەنجی بە یاقاری نادیاری بردوە،یەگەرنا بۆ یەم نەوەیە کە پەروەردەی دەستی حزبەکانن یەوەندە بێباک و نانیشتمای و زووبێزارن،نەشارەزا لە مێژوو و ڕابردووی نەتەوە و کارەسات و غەدرکردن و داگیرکاری نیشتمان لەلایەن نەتەوە سەردەستەکان،لەبەر یەوەی هەرحزبەو خەڵکیان بە پرۆگرامی حۆیان سەرقاڵ کردوەو نەیانهێشتووە بپرژێنەسەر مێژوو و کارەساتە جەرگ بڕەکانی ڕابردوو،یەگەر وانییە یەی بۆ یەم نەوەیە داوای ژێر دەستەیی و حوکمی دوژمن بە یاوات دەخوازن،بۆ نەفرەت لە یاڵای پیرۆزی کوردستان و خاکی کوردستان دەکەن،لەبەر یەوەیە پەروەردەی حزبەکان و یەو جیاکاریەی لەکۆمەڵگا کە دروستیان کردوە وای لە خەڵکەکە کردوە نانیشتمانی بن،پاشان یەوهەموو ڕێکخراوە حکومی و حزبی و مەدەنی تەنها بۆ خۆدەوڵەمەندکردن و وەرگرتنی پلەپۆست یاگایان لە ییشە ڕاستەقینەکەی خۆیان نەمابوو کە بتوانن تاکێکی تەندروست پێبگەیەنن لە سەر پەروەردەیەکی نیشتمانی خۆشەویستی بۆ میللەت ویاڵا و خاکی کوردستان،پرسیارێکم لەلا دروست بووە یەی هەر یەژدادی یەم میللەتە نە بووە بەهەزارها سەرکردەو خەبات کارو شۆڕش و گیانفیدای بەخشیە کوردستان،هەر دایک و باوک و یەم کۆمەڵگایە نەبوو ڕۆڵەکانیان کردە قوربانی بە خوێنی خۆیان یەم یازادییەی یەمڕۆ بەدەست بێت،تا پێش ڕاپەڕین دایک و باوک مامۆستای کورایەتی و خێزان قوتابخانەو ماڵێک بوو بۆدروستکردنی تاکی کورد لە جەربەزەیی و گیانفیداو ڕۆحی نەتەوەخوازی،یۆباڵی یەم جنێوفرۆشانەی ناو کۆمەڵگاکەمان دەخەمەسەر زۆربەی حزبەکان چونکە یەوان بۆ دژایەتی پێکردن لەگەڵ حزبە نەیارەکانیان گروپ گروپ خەڵکیان دروستکردو پێداویسیان بۆ دابینکردن وەکو مەکینە کاریان پێکردن،کۆمەڵگایان پێکردنە گۆمەڵگایە هەڵوەشاوەو پەرش و ناتەندروست بێڕێزی بە گەورەو بچوک و لەبەرچاو نەگرتنی هەموو بەها پیرۆزەکان

© 2017 Hawler