ئایار 29, 2020

زۆرترین بینراو بۆچوون

Error: No articles to display

بەختیار هەمەوەندی

 


دەمەوێت لە لایەنی ئەرێنیەوە دەستپێبکەم و (کەرەنتین) وەک دۆستی سیستەمەی تەندروستی کوردستان  بناسێنم و بیکەم بە تاکە فریاد ڕەسی ئەم سیستەمە ، ھەڵوێستەکەیشم  لەوەوە سەرچاوە گرتووە  کاتێک وڵاتانی دیکە دەبینم بەو ھەموو پێشکەوتنەی سیستەمە تەندروستی لە بەردەم ڤایرۆسی (کۆرۆنا)دا خەریکە چۆک دادەدن و ئیفلاسی زانستی و پزیشکی ڕادەگەێنن ، جا نەبادا ھەرێمی کوردستان بەوتوانا سنوردارە کە نە تاقیگەیەکی ھێندە بەھێزوو نە کلینیکی تەواو  پێشکەوتوو و نە کارگەیەکی دەرمانی زەبەلاح کە دەیان خاوەن بۆردی باڵا ی پزیشکی کاری تێدا بکەن ، بۆیە دەکرێ ھەزارجار شوکری خودا بین کە حوکمەتی ھەرێم بڕیاریدا بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ئەم پەتایە و پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی یەکەم ڕێگە دەستی برد بۆ خۆپارێزی و کەرەنتینە کردنی ھاوڵاتیانی ھەرێم و داخستنی شارەکان  ئەگەرنا ئەو ژمارە یە لە توشبوان کە ئێستا ھەیە جارانی سەدان و بگرە ھەزاران دەبوو ئە وکات دەبوو بەدیار مەرگی ئازیزان دەستەوستان بوەستین، لە حاڵیکدا دیارنییە ئاخۆ کەی ڤایرۆسەکە قڕ دەبێت یانیش کەی سیستەمی بەرگریمان لە گەڵیدا ڕادێت ، نایشزانرێ  کەی و چۆن ؟ ئەمە ڕودەدات  بەچەند زەرەر لێی دەردەچین ؟
لەلایەکی دیکەیشەوە  و ئەم  حاڵەی ئێستا کوردستان تێی کەوتووە کە بۆ تەھۆی سڕبوونی ھەمووشتێک   گەورەترین گورزی لە داھاتی ھەرێم داوە و ھۆکارەکەی (کەرەنتینە) و دەرھاویشتەکانێتی و بەرپرسانی حکومیش نایشارنەوە و ڕایدەگەێنن کە خەریکە لە سفر نزیک دەبینەوە ھەرئەم ھۆیەیشە کە کەرەنتینی کردووە بە دووژمن و مڵۆزمی سەرسەختی ئابورییەکەی،  ھەرێمی بێبەشی کردووە لە بەرزکردنەوەی داھاتەکەی کە گرێدراوی داھاتوو بازاڕو ژیانی ھاوڵاتییە  بەڵام ئەوەی بەلای من و حوکمەتی و خەڵکەوە گرنگترینە سەلامەتییە گەر ھاوڵاتی سەلامەت لەم پەتایە ڕزگاری بێت ئەوا بە بڕوای من ئابووری بە شێوازێکی سروشتی دەکەوێتەوە سەرپێی خۆی ئەمەیش ھێندە مەحاڵ نییە چونکە لە ڕابردوودا زۆر قۆناغی ئابووری لەوە سەختتر ڕوبوڕوی وڵاتان بۆتەوە و لە کۆتاییدا ئابوریەکەیان  بووژاوەتەوە، ئەوەی پێویستە بیڵم ئەوەیە کە کەرەنتین چەندە زەرەری بە ھاوڵاتیانی ھەرێم گەیاندووە ھێندەیش لە کارەساتێک دوری خستینەتەوە کە کۆتاییەکەی ھیچ باش نییە کوردەوتەنی (زەرەر لە نیوەی بگەڕێتەوە ھەر قازانجە).

 

© 2017 Hawler