نیسان 07, 2020

شێرزاد عەبدولڕەحمان

جوانترین سه‌رده‌می هونه‌ر و ڕۆشنبیری كوردی بریتیه‌ له‌سه‌رده‌می زێڕینی (ڕه‌ش و سپی) به‌ تایبه‌تی ساڵانی حه‌فتاكان، كه‌ به‌ لووتكه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ھه‌ژمار ده‌كرێت له ‌به‌رهه‌می پڕ له‌ داهێنانی هونه‌رمه‌نده‌ ڕه‌سه‌نه‌كان، به‌ڕاستی هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌ كاره‌كانیان چوونه‌ ناو مێژووییه‌كی پڕ له‌ شانازی، كه‌ هه‌رگیز نامرێت!.
* وه‌لی پێم سه‌یره،‌ كه‌ تا ئێستا خه‌مێكی جیدی له‌ پاراستن و ڕێزگرتنی ئه‌و مێژووه‌ نه‌نراوه‌ كه‌ ببێته‌ مایه‌ی ئه‌رشیفێكی ده‌وڵه‌مه‌ند.
* ده‌بوایه‌ چه‌ندین ده‌زگای كلتووری دابمه‌زرێت كه‌ كاریان شێوازی پاراستنی ئه‌و مێژووه‌ بێت، كاریان به‌ ئه‌رشیفكردنی ژیان و به‌رهه‌می ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ بێت كه‌ خه‌باتیان بۆ ئه‌وه‌ كردوه‌ كه‌ هونه‌ری كوردی بگاته‌ لووتكه‌.
* ده‌بوایه‌ چه‌ندین ده‌زگای ڕه‌ش و سپی هه‌بێت!، وه‌لێ به‌داخه‌وه‌ ئێستایش له‌گه‌ڵدا بێت لایه‌نێكی دیار به ‌ته‌واوی خۆی نه‌كرده‌ خاوه‌ن ئه‌و كولتووره‌ هه‌ره‌ ده‌وڵه‌مه‌نده، كه‌ له‌ فه‌وتان ڕزگاری بكات.
‌*به‌ڕاستی سه‌رده‌می ڕه‌ش و سپی كه‌می ده‌رباره‌ گوتراوه‌، بۆیه‌ ئێستا كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌پێی پلان و نه‌خشه‌یه‌كی زانستی خه‌م بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌ بخۆین، چونكه‌ ئه‌وه‌ كولتووری زیندووی میلله‌تێكه كه‌ ساڵانێكی دوور و درێژه‌ هه‌وڵی قڕكردنی دراوه‌، بۆیه‌ زیاتر له‌ ئێمه‌ زیاد له‌ هه‌موو میلله‌تێك پێویستیمان به‌ پاراستنی ئه‌و كولتووره‌ زیندووه‌ هه‌یه‌.‌ 

© 2017 Hawler