ئاب 13, 2020

شوێنگرەوەی (عبدلمهدی) بۆ ئەستەمە؟

بەختیار هەمەوەندی

 

ئەوەی بەلای منەوە جێگەی تێڕامان نەبوو بڕیارەكەی (عادل عبدالمهدی) بوو چونكە بە بڕوای من بڕیارێكی لە ناكاو نەبوو و زۆریش چاوەڕوان كراو بوو بەڵام لەڕیزبەندی كارتەكاندا تەنها كارتی دووەم بووە لەپاش ئەگەری دانەمركینەوەی تووڕەی شەقام، ئەوەی ئیستایش جێگەی باسە كارتی دووەمی سەرۆك وەزیران عێراق نییە بەڵكوو ڕێك كەوتنی لایەنەكانە لەسەر جێگرەوەكەی و و ڕاگرتنی باڵانس و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی دەوڵەتان لەیەكلایی كردنەوەی ئەم پرسە، كەبە بڕوای من قورسترین هاوكێشەی سیاسی عێراق دەبێت لەدوای (2003) لە ئیستایشدا هەرجارە و ناوە ناوە ناوێك دەبێتە جێگەی مشتومڕی میدیاكان و شەقامی عێراقییان ڕەوانتر بڵێم هەرجارەو ناوێك نمایش دەكرێت بەمەیش لایەنەسیاسیەكان ئامانجیانەڕای شەقام بزانن لەسەر ئەوناوانە كە بە بڕوای من لە بێڕابەری شەقام بەرهەم هاتووەوچونكە لایەنەسیاسیە خاوەن بڕیارەكانی عێراق لە ئیستادا نازانن ئاخۆچۆن وبەچ میكانیزمێ و لەگەڵ كێ دابنیشن لەبارەی ئەم پرسەوە و دەیانەوێ لە ئەگەرییەك لایكردنەوەی هەر ناوێك بۆپۆستی سەرۆك وەزیران ڕای شەقام بزانن لانی كەم ڕەزامەندی شەقامی هەبێت.
هەربۆیە ناوەكان بەبەردەوام گۆڕانیان بەسەردادێت،لەم بارەیەشەوە ئاماژەكان پێشبینی باشی لێ ناخوێندرێتەوە جونكە نە شەقام هێندەیەك ڕاو یەكگرن لەسەر ئەم پرسە و نەلایەنە سیاسیەكانیش دانیشتووی سەریەك بەڕەنو جگەلەمە لە دوای (2003) و لەگەڵ دروست بونەوەی عێراقی نوێ وە تاكوبەئێستا دەگات هیچ كات نەبووە كە عێراق بۆپرۆسەیپێك هێنانی حكومەت ماوەیەكی تاقەت پڕوكێنی بەڕێنەكردبێ و لە كۆتایشدا حكومەتێكی كرچ و كاڵیپێك هێناوە ئەمەیش لەكاتێكدا بووە كە شەقامێكی بێگلەی و بێ خەبەری هەبوو لەڕابردوودا جا نەخاسمە ئیستا كە شەقامی عێراق لە جۆش و خرۆشێكیبەرزدایەلەلایەك و لەلایەكی تریشەوەخەریكە بەرژەوەندیەكان لە عێراق بەیەكدادەچن و لە ئەگەری دانانی هەركەسێك بە سەرۆك وەزیران واتا كەوتنییەكێك لە هێزەكان و سەركەوتنی هێزێكی دیكە بەمەیش هیچ كام لە بەرژەوەندخوازەكان وابە ئاسانیڕادەستی (دیفاكتۆی سیاسی) نابن. هەربۆیە كە دەڵێم قورسترینە لەڕوانگەی ئەم هۆكارانەی سەرەوە دەڵێم قورسترینە لە دوای (2003) وە.

© 2017 Hawler