ئەم پەڕەیە چاپ بکە

سەرۆکایەتیی هەرێم بڵندگۆی یەکڕیزی و یەکدەنگی هەمووان

ڕێبین ڕەحیم

 

٭ ڕوداوەکانی چەندڕۆژی ڕابردووی عێراق وئەو بارودۆخە تازەیەی هاتوەتەپێش سەرنج و چاوی جیهانی لەسەرەو ئاماژەکان بەرەوخراپتریشی لێدەخوێنرێتەوەو گۆڕانکاری سەیروسەرنج ڕاکێش لە داخوازی خۆپیشاندەران ڕوویداوەو بۆنی ناخۆشی لێدەبیسترێت .
٭ هەرێمی کوردستان لەبەرئەوەی تائێستاش بەشێکە لەم دەووڵەتەی ناوی عێراقە ڕووداو پێشهاتەکانی عێراقیش کاریگەری لەسەر ئێمە دەبێت بەتایبەت دوای ئەوەی خواستی سیاسی هەندێک هێزوکەسی دیاری کراو دەخوێنرێتەوەو لەڕێی ئەم تەوژمەی خۆپیشاندەرانەوە بیهێننەدی کەتێکڕا بۆ گەلی ئێمە زیانی زۆرەو ئاماژەی خراپی تێدایە.
٭ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بوە بەچەتری کۆکردنەوەی هێولایەنە سیاسیەکانی کوردستان تا تێکڕاوپێکەوە بتوانین ڕاو سەرنج و ئامانجی کوردستان بەیەکدەنگی بەعێراق و ناوچەکەو جیهانیش بڵێین.
٭ ئەم ڕۆڵە گەورەو گرنگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و خودی نێچیرڤان بارزانیش بەڵگەی ڕەفزکردنەوەی هەموو ئەو قسەو باسانە بوون لەچەندساڵی ڕابردوودا هێزی ئۆپۆزسیۆن و قەڵەمی قورمیشکراو دەیانووت کوردستان پێوویستی بەسەرۆک نیەو زیادەیە!.
٭ (نێچیرڤان بارزانی) بەو هەگبەپڕەسیاسی و ئیداریەی کەهەیەتی پنت بەپنتی کێشەکانی نێوان هەرێم وبەغداد شارەزایەو دەزانێت لەکوێوە هەنگاوە دروستەکان بنێت لەم ئەرکە نوێیەشیدا وەک سەرۆکی هەزێمی کوردستان بەڵێنی دابوو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ماڵ وبڵندگۆی هەموان بێت هەرواشی کرد.
٭ ئێستا دۆخی عێراق لە دووڕیانێکی خەتەرو یەکلایکەرەوەدایە کە خوێندنەوەی بەلاکەوتنێکی هەندێک قورس وئاڵۆزبوە بۆیە لەم دۆخە ئاڵۆزەدا ژیرانەترین هەنگاوێک پێوویستە بینێین یەکڕیزی و یەک دەنگی هەموو هێزولایەنە سیاسیە کوردستانیەکانە ئەگەر نا دوای ڕوداوکەوتن توشی دۆخێکی نالەبارمان دەکاتەوەو باجێکی گەورەدەدەین بۆیە ئەم کۆبوونەوەوانەو پێش ڕوداو کەوتن هەنگاوێکی گرنگ کە نێچیرڤان بارزانی دەستی بەم هەنگاوانە کردوەو بەردەوامیشی دەبێت و سەنگەرەکانی سیاسەت تۆکمەو بەهێزتر دەکرێت بۆ هەر پێشهاتێک.