تشرینی دووەم 12, 2019

دیسان مندالێکی تر کە ١٣ساڵە کۆتایی بەژیانی خۆی ھێنا

ئاورنگ شێخ عەلی

 

بەداخەوە بۆ ئەوکۆمەلگا بەھێزەی ئێمە کەئاوای لێھات ئێمە بەرگەی زەبرو زەنگی حکومەتەیەک لەدوای یەکەکانی عیراقمان دەگرت
کچان وکورانمان سینگی خۆیان دەکردە قەلغان بۆبەرگری لەکوردستان،بێ نانی بێ ئاوی ئاوارەیی دەربەدەری ..رۆژ بەرۆژ بەھێزتری دەکردین
کەچی ئێستا کچان وکورانمان لەگەل روبەروبونەوەی بچوکترین کێشە کۆتایی بەژیانی خۆیان دەھێنن
بەراستی کارەساتەو شایەنی ھەلوەستە لەسەرکردنە،ئاخر چەندین جار ھاوارمان کرد بالەمیدیاکانەوە بەرنامەی خێزانی و فێرکاری گونجاو و بەرنامە بۆ دارئژراو ھەبێت لەجیاتی بلاوکردنەوەو دۆبلاژکردنی فیلمێکی بیانی کەدورو نزیک پەیوەندی بە کلتورو داب ونەرێتی کۆمەلگای کوردیەوە نیە،
بەلام بێ سود بوو،کاتی خۆی کەمنال بوین بیرم دێت بەرنامەکان بەشێوەک بون تاکیان دروست دەکرد،مندال ھەرلەمالەوە بەھۆی بەرنامەیەکەوە فێری وێنەکێشان و زۆرحەزوئارەزوی تر دەکرا، فیلمەکان رەنگدانەوەی بەھاجوان وبەرزەکانی کۆمەلگە بون
ئەی ئێستا چی دەگوزەرێ،چی رودەدات،بۆچی خێزان وتاک ئاوای بەسەربێ!؟؟
پێویستە بەرنامەکان بەشێوەک بن گیانی نیشتیمانپەری و کوردایەتی و چۆنێتی روبەروبونەوەی کێشەکانی ژیان لەگەل پاراستن و تۆخکردنەوەی بەھابەرزوپیرۆزەکانی کۆمەلگەکەمان فێری تاکی کوردی بکرێت نەک ئەوەی کەئێستا ھەیە، گومان لەوەدانیە ھەرکۆمەلگەونەتەوەیەک کلتورو داب ونەرێتی باش وخراپی تێدایە، ئەوروپاش بەھەمان شێوە،دەوەرن شتە باشەکانیان لێ وەرگرن لەرووی زانستی لەروی پێشکەوتنی یاساکان،لەروی رێزگرتنی مافەکانی مرۆڤ،
بۆچی تەنھا پروپوچیەکان دێنن وزەقی دەکەنەوەو پەرەی پێ دەدەن، پێویستە چاودێری ھەبێت و ھەر کارێک یاھۆکارێک پەیوەندی بە کۆی گشتی خەلژەوەبوو بەپێی پلان و لەژێرچاودێری ورددا بەرێوەبچێت،گەرنا نەبوونی زۆرباشترە لەھەبونی ومالوێرانکردنی خەلکی.

© 2017 Hawler