کانونی یەکەم 11, 2019

ڕاپەڕین و دەستپێكی قۆناغێكی نوێ لەمێژووی نەتەوەكەماندا

د. مەیادە محەمەد نەجار

راپەرینی ئازاری 1991 یەكەم پزیشكی نوێی قۆناغی خەباتی میللەتی گەلی كورد بوو، چونكە گەلی كوردستان بەم راپەرینە توانی قۆناغێكی نوێ لەنێو پرۆسەی سیاسی دەست پێبكات و كاریگەری ئەم قۆناغەش بۆ هەتا هەتایی بەدیاریكراوی دەمێنیتەوە، وەك دەوترێت راپەرین یەكەم دەرگابوو كە رێگەی بۆ سەربەخۆیی دەوڵەتی كوردستان كردەوە كە خۆی لەخۆیدا هەمیشە ڕێزدار سەرۆك مەسعود بازرانی جەختی لەسەر بنیادنان و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان كردۆتەوە.
دەسپێكی ڕاپەڕینە مەزنەكە لە ٥ی ئازاری ١٩٩١ لە شاری ڕانیەوە دەستی پێ كرد و تا ٢١ی ئازاری ١٩٩١ لەپاش ئازادكردنی شاری كەركووكی دڵی كوردستان كۆتایی هات كە بەو شێوەیە دام و دەزگاكانی ڕژێمی بەعس لە باشووری كوردستان كرانە دەرەوە یەكەم پزیشكی قۆناغێكی نوێ لەژیانی سیاسی و كۆمەلایەتی ئەم میللەتە دەستی پێكرد، ئەوەی گرنگە دەبیت هەموومان هەڵویستەی لەسەر بكەین لە یادی 27ساڵەی ڕاپەڕینی بەهاری 1991 ی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دژ بە رژێمی بەعسدا، پێویستە ئاماژەیەك بە رۆڵی پێشمەرگەو سەرۆكی هێژامان سەرۆك مەسعود بازرانی بدەین كە بەهیمەتی ئەو سەرجەم ئەو بەڵگە مێژووییانەی لەبەدەستن و بەشایەتی بەشداربوان و داڕێژەرانی بەرنامەی ڕاپەڕین یەكەم سەركردەی سیاسی بەرەی كوردستانی بوو كە گەیشتە شاری رانیەو لەگەل كەسایەتی و پێشمەرگە دیرینەكان نەخشەی رزگاركردنی كوردستانیان دانا، بۆیە بۆ ئیمە جێگەی شانازییە كە سەرۆكیكمان هەبیت پێشمەرگە بێت و خزمەت بەگەلی كوردستان بكات، كەیەكەم هەنگاوی راپەرین بەنەخشەو هەولی ئەو سەركردەیەمان بووە، چونكە رۆڵ و سەركردایەتی سەرۆكمان سەرۆكی هێژا ( مەسعود بارزانی) یەكەم هۆكاری سەركەوتنی ڕاپەرین بوو تەنانەت سەرجەم بەڵگە دیكۆمێنتەكانی ڕاپەڕین و ساتەوەختی ڕاپەڕین گەواهی ئەو راستیە دەدەن، كەچۆن سەرۆك بازرانی پێشبینی سەرجەم هەنگاوەكانی كردووە و بەر لەهەموو هەنگاوێك دیراسەی ووردی بۆ هەلومەرجی بابەتی لە عێراق وكوردستان كردوە، تەنانەت بەر لەدەستپێكی راپەرین سەرۆك چەندینجار جەختی لەسەر ئەوەكردبۆوە كە حكومەتی ئێراقی بەرەو رووخان دەچێت تووشی دارمانی ئابووری و داتەپینی ئابووری دەبیت و بەمەش حكومەتی ئیراقی بەرەو هەڵدریر دەروات، ئەم پێشبینیانەی سەرۆك هاتەدی لەنزیكترین كاتدا بەنەخشەو هەولی سەرۆك ئەنجامدرا و یەكەمین قەوارە بۆ گەلی كوردستان دامەزراو هەلبژاردن ئەنجامدراو یەكەم حكومەتی هەریمیش راگەیەندرا.
دەستكەوتەكانی راپەرین
كاتیك كە راپەرین دەستی پێكرد هاوكێشەیەكی نوێ لە سیاسەتی جیهانی هاتە ئاراوە چونكە راپەرین توانی قۆناغێكی نوێ دروست بكات كە راگەیاندنی حكومەتی هەرێم بوو تەنانەت زۆر لەراپەرین كۆتایی بەهیزی رژیمی بەعس لەزۆربەی خاكی هەریمی كوردستان هێناو قۆناغێكی لەخۆبەریوبەری هینایەكایەوە.
لێرەدا دەبیت ئەوەبزانین كە راپەرین قۆناغێكی گرنگ بوو بەلام ئەمرۆش قۆناغێكی ترمان لەپێشە ئەویش قۆناغی خۆ بنیادنانەوە دروستكردنی دەوڵەتی كوردستانە، چونكە راپەرین ئەگەر دەستپێكی قۆناغێكی نوێ هاوچەرخ بووبیت لەسەدەی بیستەمدا ئەوا ریفراندۆم هەنگاوەكانی سەرۆكی بارزانی قۆناغێكی گرنگ ترە بۆ سەربەخۆبوونی كوردستان لە سەدەی بیست و یەكدا، چونكە سەرۆك بازرانی چۆن بەرنامەدارێژەری راپەرین بوو و یەكەم سەركردەی سیاسی گەلی كوردستان بوو كە نەخشەی راپەرینی دانا و هەنگاوەكانیشی جێیەجیكرد هەتا سەركەوتووبیت، ئەوا لەئێستاداشدا سەرۆك بارزانی كار لەسەر بنیادنانی یەكەم دەوڵەتی كوردستان دەكات لەم قۆناغەدا.
ئەوەی گرنگە پێویستە لەیادی راپەریندا ئەوە بزانین كەتاكە هەنگاو یەكڕیزی نیشتمیانیە چون سەرۆك بازرانی داوای لەهەموو پارتە سیاسیەكان كرد كە یەكڕیزی نیشتیمانی بپارێزن و كار بۆ دروستكردنی یەكڕیزی بكەن و هەنگاوەكانیان لەپێناو پاراستنی هەرێمی كوردستاندا یەك بخەن.
لەكۆتایدا بەكورتی هەندێك خاڵ دەخەینە بەرچاوی خوینەران:
ــ سەرۆك بارزانی دارێژەرو ئامادەكاری راپەرین بوو، زۆر سەكەوتوانە توانی هەنگاوەكانی جێبەجی بكات و زۆر بویرانە بریاری ژیرانەی دا كە بووە هۆی سەركەوتنی ئەو پرۆسە گرنگە لەوكاتەدا.
ــ سەرۆك بارزانی چۆن دارێژەری راپەرین بوو بەهەمان شیوەش دارێژەرو ئامادەكاری دەوڵەتی كوردستان دەبیت و دەتوانیت یەكەم دەولەتی كوردی لەسەر دەستی ئەو دابمەزرێت.
ــ سەركردایەتی سیاسی كورد لەئێستادا لەهەموو كات زیاتر پیویستی بەهەماهەنگییە بۆ جیبەجیكردنی كارەكان.
ــ كورد لەكاتی راپەریندا زۆر سەركەوتوانە هەنگاوەكانی جێبەجی كرد چونكە یەك ریزبوو بۆیە دەبیت ئیستاش كار بۆ یەكڕیزی بكەین.

سەرۆكی رێكخراوی ئاریانا بۆ پێگەیاندنی ئافرەتان

 

© 2017 Hawler