کانونی یەکەم 08, 2019

هیمداد عەبدوڵڵا

دوای ئەوەی کە خەڵکی کوردستان ژێردەستەیی ڕەتکردەوە، لە بە هاری 1991لە 5ـی3ـی ئاداری ئەوساڵەدا لە ڕانیە سەرەتای ڕاپەڕینێکی سەرتاسەری سەری هەڵداو خاکی کوردستان لە ڕژێمی گۆڕ بەگۆڕی بەعس پاک کرایەوە و تەپڵی سەرکەوتن لێدرا و ڕژێمی بەعس لە سەرخاکی پیرۆزی کوردستان وەدەر نرا.
ئەوسەرکەوتن و دەسکەوتە گەورە و گرینگانەی لە ڕاپەڕین بە دەستهاتن کە خۆی لە حکومەت و پەڕلەمان و کیانێکی نیمچە سەربەخۆ دەبینێتەوە و لە باشوری کوردستان بە دەستهاتن، بەرهەمی یەکڕیزی و تەبایی لایەنەکانی کوردستانی باشور بێ جیاوازی بوو، کە لەبەرامبەری کوردستانی ئەوکات یەیکیان گرتبوو.
کەوایکرد دوژمنێکی سەرسەختی وەک سەدام و دار و دەستەکەی کە دەستیان سور بوو بەخوێنی هەزاران ڕۆلەی ئەم نیشتیمانە، نەتوانن خۆیان لە بەر شاڵاوی ڕاماڵینی خەڵکی کوردستان بگرن، کە ئەوکات چەکی بە هێزی دەستی کورد یەکڕیزی و یەکگرتن بوو، هۆی سەرەکی سەرکەوتنی ڕاپەڕینیش ئەو یەکڕیزی و تەباییە بوو کە چۆکی بەڕژێمی بە عس دادا و لە بەرامبەر تانک و تۆپی دوژمن ئیرادەی پۆڵاینی خەڵکی کوردستان سەرکەوت.
هەربۆیە پێویستە لە سەر هەموو هێزە کوردستانیەکان ئێستا بە هەمان گڕوتینی ڕاپەڕین یەکگرتووبن یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بەرامبەر بە دوژمنانی گەلەکەمان بوەستنەوە و مافە بەدی نەهاتووەکانی گەلی کوردستان بە دی بهێنن.
چونکە تەنیا بە یەکریزی و یەکدەنگی دەتوانین کە مافەکانمان دەستەبەربکەین، چونکە بەهێزترین چەک بۆ ئێستا و داهاتوو هەر یەکڕیزییە و لە و ڕێیەوە دەتوانین سەرکەوین بە سەر هەموو پیلانگێڕیەکی دوژمنان کە لە دژی میللەتەکەمان دەیگێڕن و تائێستاشی لە گەڵبێ درێژەی پێ دەدەن، جابۆیە پێویستە بۆ وەستانەوە و بە گژداچوونەوەی دوژمنانمان سیراحی حزبی وەلا بنێن و لە پێناو کوردستان و پاڕاستنی دەستکەوتەکان یەکگرتووبن و هەموو دەنگ و ڕەنگەکان بە یەکەوە کوردستان بەرن بەرەو کەناری ئارام و بەدیهێنانی خەونی لە مێژینەی گەلەکەمان کە لە 25ـی ئەیلولی 2017دەنگی بۆیدا کەئەویش سەربەخۆیی کوردستانە بهێننەدی، وە ڕاپەڕین و دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین ببێتەمایەی ئەوەی کە هەموو حزبەکان پێدا چوونەوەیەک بەخۆیان بکەن و ئەو وانانەی کە لە ڕاپەڕین فێر بوون جارێکی تر زیندووی بکەنەوە و کلتوری تەبایی و یەکریزی لە ناو میللەتەکەمان بچەسپێننەوە.
چونکە ڕاپەڕین پێی گووتین کاتێک یەکریز و یەک هەڵوێستبین دەتوانین بە سەر هەموو دوژمنانمان زاڵ بین هەرچەندیش بە هێزبێت، ئیرادەی پۆڵاینی کورد بەهێزترە لە هەموو چەکێکی دوژمن و تا ڕۆژێک زووتر یەکگرین زووتر دەگەین بە ئامانجە ڕەواکانی میللەتەکەمان.

© 2017 Hawler