کانونی یەکەم 09, 2019

حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێڕاق

ئاری زێندینی

حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری ئەو ئاستەنگ و رووداوانەی كەتووشی بووە لە دوای ڕاپەڕینی (1991) بەتایبەت لە ساڵی(2005) وەك قەوارەیەكی سیاسی و كارگێری فەرمی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و لەلایەن حكومەتی عێڕاقەوەش زۆر هاوكار و گرنگی پێدراو نەبووە وەك هەرێمێكی فیدراڵی سەربەخۆ، ئەمەش بەڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ڕەنگیداوەتەوە تا گەیشتۆتە رۆژی ئەمڕۆ حكومەتی عێڕاق هەردەم خەریكی خۆسەپاندن و دەستوەردان بووە لە كارووباری هەرێم بە بەبیانوویی عێڕاقی یەكگرتوو رێگری كردن لە پارچە بوونی عێڕاق، بەڵام هەرخۆیان بوون بوونە هۆكاری ئاژاوە و پارچەبوونی عیڕاق و درووستكردنی كێشەوگرفت بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرباری هەموو ئەمانە بەردەوام بووە لە پێشكەوتن و بنیاتنانەوە و ئاوەدانی و بەرەو پێشچوونی بوارەكانی دیبلۆماسی و ئابووری متمانە و باوەڕبەخۆبوون لە نێوان خەڵك و حكومەت لە ژیانی رۆژانە و داموودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر هەنگاوی سەركەوتووانەی هاوێشتووە لە ڕوویی سیاسی و سەربازیش وەك هێزی پێشمەرگە شانبەشانی هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەكە و جیهان.
بۆیە گەربێت و جیاوازی و بەراوردێك بكەین لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێڕاق جیاوازی زۆر دەبینرێت لە نێوانیان كە حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر پێشكەوتووتر و هەنگاوی خێراتر و ستراتیجی ناوە بۆ گەشانەوە و پێشكەوتن لە بوارەكانی ژیانی خەڵك، بەڵام حكومەتی عێڕاق سەرباری خاوەن نەوتی زۆر و بودجەی زەبەللاح لە ئاست ئەو پێشڤەچوون و پێشكەوتنانەی حكومەتی هەرێم نیە لە شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق، ئەمەش مەعلومە حكومەتی عێڕاق لە ڕیزی پێشەوەی گەندەڵترین وڵاتانی جیهانە لەبەر خۆسەپاندنی حكومەتی مەركەزی و بۆچوون و بڕیاڕی شەخسی و هێزی چەكداری زۆر و هێزی تائیفی جیاوازی كردن لە نێوان پێكهاتەكانی عێڕاق لە ئەنجامدا شەڕی ناوخۆ و شەڕی (داعش) پەیدابوو، ئاگری ئەو شەڕ و ململانێیانە هەرێمی كوردستانیشی گرتەوە كە هۆكاری یەكەمە لە ئاست پێشكەوتنەكانی كوردستان و داگیركردنی بەشێك لە خاكی كوردستان لەلایەن حكومەتی عێڕاقەوە بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان. بۆیە نامانەوێت بە خاڵ جیاوازی و بەراورد لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێڕاق بكەین ئەمە روون و ئاشكرایە، بەڵكو ئەوەندە دەڵێین حكومەتی هەرێم سەرباری ئەو ئاستەنگ و كارەساتانە روویاندا لە عێڕاق زۆر زۆر پێشكەوتووترە و هەنگاوی باش و عەمەلی و بەرچاوی هەبووە بۆ داهاتووی هەرێمی كوردستان بە ماوەیەكی كەم، وەك:
١- حكومەتی هەرێمی كوردستان توانیویەتی ئارامی و ئاسایش لە شارەكانی كوردستان بەرقەراربكات بە تایبەت لە كاتی شەڕی داعش و دوای شەڕی داعش.
٢- سیاسەت و پلانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بواری گەشت و گوزار سەرنجی هەزاران گەشتیاری بۆ خۆی راكێشاوە كە سەردانی كوردستان بكەن بۆ زیاتر ناسینی هەرێمی كوردستان.
٣- بەهێزكردنی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەكان و دیبلۆماسیەت لە گەڵ وڵاتانی دەوروبەر و جیهان.
٤- گەشەپێدانی بواری ئابووری و باری دارایی خەڵك بە تایبەت لە ساڵی (2005) خەڵك لە دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەگەڕایەوە بۆ هەرێمی كوردستان.
٥- یەك ڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسی و حیزبیەكان و پێكهاتەكانی كوردستان (عەرەب و مەسیحی و توركمان و كلدانی وئاشووری) كە یەك لە خاسیەت و نموونە جوانەكانە.
ئەمانە و چەندین بوار و پێشكەوتنیتریش، بێجگە لەوەش هەرێمی كوردستان بووە پەناگە و حەواندنەوەی هەزاران ئاوارەی عەرەب لەسەر ئەرك و ئابووری حكومەتی هەرێم كە دەبووایە حكومەتی عێڕاق قەرەبوو یانیش پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بووایە بەرامبەر ئەو چاكە و ماندووبوونە و ئاستەنگانەی تووشی هەریمی كوردستان بووە، كەچی حكومەتی عێڕاق هەردەم لە هەوڵی خۆسەپاندن و بڕیاڕدەركردنە دژی هەرێمی كوردستان بە بیانووی یەك پارچەیی عێڕاق و داننەنان بە مافە ڕەواكانی میللەتی كورد.

© 2017 Hawler