کانونی یەکەم 10, 2019

ئاشتی خوازیی نێچیرڤان بارزانی

مەسعود مەلا پەروێز

دوای 16 ئەکتۆبەر، سەرۆکی حکومەتی هەرێم دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی بەغدا واڵا کرد، بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند، بەڵام بەغدا تووشی غروری هاتبوو و وای هەست دەکرد سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بۆیە زۆر بە غرورەوە مامەڵەی لەگەڵ ئەو دەسپێشخەریە کرد و سوور بوو لەسەر بڕیار و لێدوانە توندەکانی دژی هەرێم وەک ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی فڕۆکەخانەکانی کوردستان، و نەناردنی بوودجە و مووچەی کوردستان کە لە واقعدا بڕینی بودجە و قوتی هاوڵاتیان تاوانێکی گەورەیە دژ بە خەڵکی کوردستان، هەرچەند هەندێ لایەن و کەسایەتی لە ناوخۆی کوردستانەوە دڵخۆش بوون بەو بڕیارە ڕەشەی بەغدا و ویستیان سوود لە توڕەیی و بێزاری خەڵک ببینن بەڵام دەرکەوت ئەوەی ئەوان چاوەڕێی دەکەن وا دەرنەچوو، چوونکە هێشتا خەڵکی کوردستان پاراستنی هەرێمیان لا گرنگترە لە مووچە و بودجەی بەغدا، ئاخر ئەوان لەڕێی داخستنی ئاسمانی کوردستانیش بێجگە لە ڕووە مرۆڤایەتیەکەوە، دەیانویست هەرێمی کوردستان داببڕن لە جیهانی دەرەوە، دیسانەوە بەغدا بەهەڵەدا چوو و بۆی نەچووە سەر، چوونکە هەر لە ساتی داخستنی فڕۆکەخانەکان بوو سەرۆکی فەڕەنسا بە فەرمی نێچرڤان بارزانی بانگهێشتی فەڕەنسا کرد و وەک سەرۆک وڵاتێک لە کۆشکی کۆماری پێشوازی لێکرد، هەروها بەشداریکردنی سەرۆکی حکومەت لە لە کۆنفرانسی میونشن و سەردانی کردنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا بۆ هەولێر زیاتر ڕەوایەتی دایە هەوڵە ئاشتی خوازانەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، هەرچەند تا ئێستایش بەغدا زۆر هەوڵ دەدات لە کایە سیاسیەکاندا هەولێر پەراوێز بخات، بەڵام غروری بەغدا و بەردەوام بوونی لەسەر ئەم سیاسەتە چەوتەی دژ بە هەرێم بەغدا بەرەو چارەنووسێکی باش نابات و لەکۆتایدا دەبێت بگەڕێنەوە بۆ دەستپێشخەریەکەی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و بەدانیشتن و گفتوگۆ کێشەکان چارەسەر بکەن.

© 2017 Hawler