تشرینی یەکەم 17, 2019

ئەگەر خیانەتە گەورەكە نەبوایە، ئێستا بدەو بستێنەمان بۆچی دەكرد؟

جەمال عەبدوڵا

 

• دووساڵ پێش ئێستاو لەڕۆژێكی وەك ئەمڕۆدا، بەشێوازێكی دیموكراسیانەو ئاشتیانە گەلی كوردستان لە باشووری كوردستان بە دنیایان وت كە ئێمە ئیتر لە وزەماندا نەماو ئیتر بەرگەی ئەو جۆرە ژیانە ناگرین كە عێراق دەیەوێت بیسەپێنێت بەسەرماندا و دەمانەوێت سەربەخۆ بژیین، بۆ ئەم مەبەستەش دەمانەوێت لەگەڵ عێراق گفتوگۆو بدەوبستێنە بكەین بۆ ئەوەی لەسەر جۆری پەیوەندیەكانی ئاییندەی دوای ڕاپرسیی سەربەخۆیی كوردستان، لەنێوان كوردستان و عێراق و وەك دوو دراوسێی باشی یەكتر ڕێكبكەوین . واتە ھەنگاوی دووەمی گەلی كوردستان لە دوای ڕاپرسییش ھەر ھەنگاوی ئاشتیخوازانە دەبوو . بەڵام ! ئێ بەڵام، جا چ بەڵام و جا كام بەڵامە ؟
• بەڵام بەداخەوە دوای ڕاپرسیی سەربەخۆیی كوردستان بەشێكی كەم لەناوخۆمان بوونە كەواسووری بەر لەشكری داگیركەرانی كوردستان، ئەوەی كورد لەمێژووی خۆیدا ناوی ناوە جاش ! و ئەم جاشایەتیە بووە ھۆی لەدەستدانی نیوەی باشووری كوردستان كە ئێستاش ھەرلەدەستدراوەو لەھیچ بوارێكی ئابووری، سیاسی، ئیداری ھیچی بەدەست كوردەوە نیە و لەو نیوەیەی باشووری كوردستان كە بەھۆی خیانەتە گەورەكەی دوای ڕاپرسی لەدەست كورد دەرھێنرا ئێستاش بۆ كورد وەك ئەوە وایە كە ھێشتا حوكمی سەدام حسێن مابێت .
• ئێوە بیھێننە پێش چاوی خۆتان كە ئەگەر خیانەتە گەورەكەی دوای ڕاپرسیی سەربەخۆیی كوردستان نەبوایە : -
1 : - ئایا ئەگەر گەلی كوردستان بە كەركووك و خورماتو و خانەقین و شنگال و دەشتی نەینەواو ڕۆژھەڵاتی موسڵەوە گفتوگۆو بدەو بستێنەی لەگەڵ بەغدا بكردایە، ئایا لەم كاتەدا ھەڵوێستی دانوستاندن ئەوەی پێیدەڵێن مەوقیفی تەفاوزیی كورد بەھێزتر دەبوو ئینجا بەم بەھێزیەوە داوای ئەوەی لەبەغدا بكردایە كە دەبێت لەگەڵ عێراقدا وەك دوو دەوڵەتی سەربەخۆ و بەگوێرەی بەرژەوەندیە جۆراوجۆرە ھاوبەشەكانمان بچینە ناو پەیوەندیەكی كۆنفیدرالیانە و لەسەر ئەم بابەتە ڕێكبكەوین و ئێستا بدەوبستێنەمان بۆ ئەمە بكردایە باشتر بوو یان بەھۆی خیانەتە گەورەكەی دوای ڕاپرسی تازە بەتازە وەك پێش ڕێككەوتننامەی 11ی ئازاری ساڵی 1970 لەگەڵ بەغدا قسە لەسەر ئەوە بكەین كە كەركووك كوردستانیەو دەبێت بارودۆخەكەی ئاسایی بكرێتەوەو ئینجا سەرژمێری و دواتر ڕاپرسیی تێدا بكرێت بۆئەوەی دەربكەوێت كە كەركووكیەكان چیان دەوێت ؟
2 : - ئایا ئەگەر گەلی كوردستان بە كەركووك و خورماتو و خانەقین و شنگال و دەشتی نەینەواو ڕۆژھەڵاتی موسڵەوە گفتوگۆو بدەوبستێنەی لەگەڵ بەغدا بكردایە، ئایا لەم كاتەدا ھەڵوێستی دانوستاندن ئەوەی پێیدەڵێن مەوقیفی تەفاوزیی كورد بەھێزتر دەبوو ئینجا بەم بەھێزیەوە داوای ئەوەی لەبەغدا بكردایە كە دەبێت لەگەڵ عێراقدا وەك دوو دەوڵەتی سەربەخۆ و بەگوێرەی بەرژەوەندیە جۆراوجۆرە ھاوبەشەكانمان بچینە ناو پەیوەندیەكی كۆنفیدرالیانە و لەسەر ئەم بابەتە ڕێكبكەوین و ئێستا بدەوبستێنەمان بۆ ئەمە بكردایە باشتر بوو یان بەھۆی خیانەتە گەورەكەی دوای ڕاپرسی تازە بەتازە بەبەغدا بڵێین نابێت لە ھیچ ناكۆكیەكی نێوان بەغداو ھەرێمی كوردستان مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی كوردستان ببڕیت ؟
3 : - ئایا ئەگەر گەلی كوردستان بە كەركووك و خورماتو و خانەقین و شنگال و دەشتی نەینەواو ڕۆژھەڵاتی موسڵەوە گفتوگۆو بدەوبستێنەی لەگەڵ بەغدا بكردایە، ئایا لەم كاتەدا ھەڵوێستی دانوستاندن ئەوەی پێیدەڵێن مەوقیفی تەفاوزیی كورد بەھێزتر دەبوو ئینجا بەم بەھێزیەوە داوای ئەوەی لەبەغدا بكردایە كە دەبێت لەگەڵ عێراقدا وەك دوو دەوڵەتی سەربەخۆ و بەگوێرەی بەرژەوەندیە جۆراوجۆرە ھاوبەشەكانمان بچینە ناو پەیوەندیەكی كۆنفیدرالیانە و لەسەر ئەم بابەتە ڕێكبكەوین و ئێستا بدەوبستێنەمان بۆ ئەمە بكردایە باشتر بوو یان بەھۆی خیانەتە گەورەكەی دوای ڕاپرسی تازە بەتازە بەبەغدا بڵێین دەبێت ئاوارەكانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستانیش لە ھەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقدا مافی دەنگدانیان لێزەوت نەكرێت و دەبێت ئەو ئاوارانەش بتوانن دەنگ بدەن ؟

© 2017 Hawler