ئەیلول 21, 2019

هەنگاونان بۆحکومەتێکی بەهێز

د.میادە محمد نەجار

 

دوای ڕاپەرین و دروستبوونی بەرەی کوردستان، کوردستانێکی وێران لە دوای ڕژێمێکی فاشیستی عێراقی ئەوکات، بۆ خەڵکی کوردستان بەجێما، کوردستانێک نەک تەنانەت لە رووی ژێرخان و سەرخانەوە وێران بوو، بەلکو دەتوانین بڵێن لە رووی کلتور و ئەدەب و ڕۆشنبیری و خوێندەواریشەوە زۆر لە دوای نەتەوەکانی تری هاوسێ و ناوچەکە بوو، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ و دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و لە دایکبوونی یەکەمین کابینەی حکومەتی هەرێم، ئیشکردن و بەرەوپێشبردن و دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان ئەوەندە کارێکی ئەستەم بوو هەندێجار نەیارانمان بە موستەحیلیان دەزانی، حکومەتی هەرێم بەم ڕۆژەی ئێستا بگات، دوای یەکگرتنەوەی دوو ئیدارەی هەرێم و ڕێککەوتنی ستراتیژی نیوان پارتی و یەکێتی، جارێکی تر خۆری سەرکەوتنەکانی گەڵی کورد لە کەل هاتەدەر، ئەمڕۆ کە دەبینینن نۆیەمین کابینەی حکومەتی هەرێم دەست بەکاربووە، بەکۆمەڵێک وەزیری گەنج و لەسەرووی هەمووشیانەوە سەرۆک وەزیرانێکی گەنجی خاوەن بڕوانامەی بەرز و مێژوێکی پڕشنگدار لە سەروەری و خەبات و پێشمەرگایەتی، مایەی دلخۆشی هەموو تاکێکی کوردی دلسۆزە بۆ خاک و نیشتیمان، سەرۆک وەزیرانێک کە زۆربەی بوارەکانی ژیانی هەرتاکێکی تاقیکردۆتەوە و دەزانێت قوتابیەک چ ئامانج و خەونێکی هەیە بۆ داهاتوو کە خۆی بەم ژیانە تێپەڕیووە و دەزانێت پێشمەرگەیەک لە سەنگەرەکانی بەرگری چی پێویستە بۆ بەرگری لە خاکی کوردستان کە خۆی ساڵانێکی دوور و درێژ پێشمەرگە بووە، دەزانێت چۆن ئاسایش و تەنهیێ باژێران دەپارێزێت و خۆی راوێژکاری گەورەترین دەزگای ئەمن و ئاسایشی هەرێم بووە، لەسەرووی هەموشیانەوە لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر و خاوەن مێژوێکی پڕ سەروەرین، قوتابی باوک و باپیری خۆیەتی، ئەو باوک و باپیرەی کە وڵاتانی زلهێز حساب بۆ ووتە و کردارەکانی دەکەن، بۆیە لە سیاسەت و شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی خاوەن ئەزموونە، بۆیە دەبێت جەماوەری کوردستان دڵنیابنەوە کە ئەم کابینەیە بە پشتیوانی خودای گەورە و پاشان جەماوەری کوردستان و ڕابەرایەتی ئەم کۆمەڵە وەزیرە فول ئنێرجیە و سەرۆکوەزیران حکومەتێکی بەهێز دەبێت و کوردستان بە کەنارێکی ئارامتر و ژیانی هاووڵاتیان بە خۆشگوزەرانێکی زیاتر دەگەیەنێت، بە تایبەت لەم کاتەدا کە خەریکە کێشەکان لەگەڵ بەغدا دەخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ و نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە وەکو پێشبینی دەکرێت و سیاسەتی نیودەولەتی و ئیقلیمی لەگەڵ هەرێم دەچێتە دوخێکی تر و دەروازە نیودەولەتیەکان بە رووی هەرێم دەکرێنەوە و شەری تیرورستانی داعش و هاوشێوەکانی هەرچەندە وەکو فکرە هەرماوە بەڵام ئەگەرێکی بەهێز نیە بکەوینە شەڕێکی قورسی هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو، بۆیە ئێستا لێرە و لەوێ گوێبیستی گۆڕانکاری و سەردانی لە ناکاوی بەرپرسان و وەزیرەکان بۆ نێو خەڵک و فەرمانگەکان ئەوە کۆتایی چاکسازیەکە و دوا ئیشی حکومەت نیە بەڵکو ئەوە زەنگێکی دلخۆشکەرە بۆ هاوڵاتیان و ئاگادارکردنەوەیەک مەترسیدارە بۆ ئەوانەی خەمی گەورەیان خەمی هاوڵاتیان ئیش و کاری هاوڵاتیان نەبێت، دەبێت ئەوەمان لەبیرنەچێت لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت(هاوڵاتیان) بەبێ جیاوازی ڕەنگ و دەنگ و ئایین و نەتەوە و کەمینە و زۆرینە بە سەنتڕاڵ دابنرێن و ئامانجی سەرەتا و کۆتا دەبێت خزمەتکردنی هاوڵاتیان بێت و ئەوانی تر هەمووی لە پێناو خزمەتی هاوڵاتیان بکەونە کار، کابینە یەک بەدوای یەکەکانی تری حکومەت هەمیشە سوپاسی خۆڕاگری و پشوودرێژی هاوڵاتیانیان کردووە بەرانبەر بە هەر قەیران و کێشە و گرفتێک بۆ حکومەت و کوردستانیان هاتۆتە پێش، ئێستا کاتی ئەوە هاتووە حکومەت بە کردار ئەو سوپاسگوزاریەی خۆیان بە هاوڵاتیان بسەڵمێنیت و سەرەتای ئەو کارەش پێموایە دەرکەوتووە، بۆیە حکومەتی ئەمجارەی هەرێم حکومەتێکی زۆرینەی سودمەندبوو و کەمینەیەکی زەرەمەند دەبێت.

© 2017 Hawler