تشرینی دووەم 30, 2020

بێ دەنگی بارزانی و موزایەدەی ئەوانی تر..!

ڕووداوەکانی دوای ڕیفراندۆم وخیانەتەگەورەکەی 16ــی ئۆکتۆبەری2017، ڕاستیەکی حاشاهەڵنەگری بۆشیکردینەوەو پۆلێنی موزایەدەچی و خیانەتکاران و دڵسۆزان و خەمخۆرانی نیشتیمانی بۆ کردین و پیشانی داین کەئەوانەی لەخەمی میللەت و سەربەخۆین و شەو ڕۆژ دەخەنە سەریەک کە میللەتەکەیان بەرەو کەناری ئارام ببەن.
دوای ئەوەی کە سەرۆک مسعود بارزانی ماوەی سەرۆکایەتی تەواوبوو ئامادەنەبوو ماوەی سەرۆکایەتی بۆ درێژبکرێتەوە و ڕایگەیاند کە ئەو هەمیشە شانازی بە پێشمەرگایەتی خۆی کردوە و وەک پێشمەرگەیەک لەگەڵتان دەمێنمەوە و کورسی سەرۆکایەتی جێ هێشت لەپێناو سەروەری یاسا و بەجێ گەیاندنی بەڵێنەکەی، لەهەمان کاتیش وەڵامێک بوو بۆ ئەولایەنانەی موزایە دەیان بەسەر جەنابیان دەکرد کە ئامادەنیە دەست لە پۆستەکەی هەڵگرێت و دەست بەرداری نابێت. بەڵام دەرکەوت کە ئەوەی بارزانی ئەنجامی دا لە عێراق و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش تاکە سەرۆکە کە خۆی دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوەو ئامادەنەبێت ماوەی سەرۆکایەتی بۆ درێژبکرێتەوەو لەبەرخاتری ئەو دەستکاری یاسا بکرێت، ئێستا کە دەبینین بارزانی لە سەرۆکایەتی هەرێم نەماوە هەموو گەیشتن بەو قەناعەتەی کە بارزانی هێز و قوڕسایی بەخشی بوو بەکورسی سەرۆکایەتی نەک بەپێچەوانەوە، بۆیە چاوەکان هەموو لەسەر بارزانین و بێ دەنگی ئەو دوژمن و نەیارەکانی تووشی شۆک کردووە کە تائێستا جورئەتی ئەوەناکەن کەناوی بێنن، چونکە دەزانن بارزانی واتای چی ئەوان چاک لەوەگەیشتوون کە بەبێ بارزانی کێشەی کورد چارەسەر نابێت و تاکە مەرجەعی گەلی کورد سەرۆک بارزانیە و هەموو ڕێگاکان دەڕۆنەوە لای ئەو بڕیار بڕیاری ئەوە نەک کەس و لایەنێکی تر

.
هەربۆیە ئەو لایەنانەی کە تەنها موزایەدە دەکەن و یاری بەچارەنووسی میللەتێک دەکەن، ئەو ڕۆژە دێ و بەچاوی خۆیان دەبینن کە ئەوەی بارزانی بەبێ دەنگیەکەی بەدەستی دێنێ چەندە گەورەو مەزنن و میللەت شانازی پێ دەکات و ئەوەی ئەوانیش کە تەنها خیانەت و موزایەدەیە هیچی لێ سەوز نابێت جگە لە شەرمەزاری بەرامبەر میللەتەکەیان و شوێنیان زبڵدانی مێژوو دەبێ.
ئەو بێ دەنگیەی ئێستای بارزانیش دەبێتە ژەهرێک هەم بۆ ئەوان و هەم بۆ دوژمنانی کورد و بەگەروویاندا دەچێتە خوارەوە و دەبێتە پەند و عیبرەت بۆ هەر دوژمنێک کە بیەوێ یاری بەچارەنووسی میللەتی بکات

 

هیمداد عەبدوڵڵا
.

© 2017 Hawler