شوبات 19, 2020

• نووسەری گەورە (جبران)، وتارێکی پەخشان ئامێز، سەبارەت بە ژیان و خۆشەویستی مرۆڤ دەڵێت: (بەدیدی من، مرۆڤ لە ژیان گوڵ بدات بە کەسێک جوانترە لەوەی سبەی پاش مردن، چەپکە گوڵ لەسەر گۆڕی کەسێکی خۆشەویستی دانێت!!.
• ڕاست دەکات، گوڵێکی جوان لە تەمەنی، زۆر جوانترە لە واویلای لە پاش مەرگم!!، چونکە مرۆڤ لە ژیانی زیاتر پێویستی بە دڵنەوایی ھەیە بۆ دەربڕینی خۆشەویستی نەک دوای مەرگ، کە ئیدی ڕادەستی خودا دەبێت و پێویستی بە بنیادەم نامێنێت!!.
• لە کاتێکدا، کە پێشوازی لە ڕۆژی جوانی (ڤاڵانتاین) دەکەین، ئێستایش دەرنمان پڕە لە ڕق، ھەتا ئاستی کەراھیەت، لە ھەموو کاتێک لەزەت لە ئازاردانی یەکتر دەگرین، چەقۆ لە ملی خۆشەویستی دەگرین، خۆمان نەرگزیەتی خۆمان، بە ھیچ شتێک ناگۆڕینەوە، بۆ یەک ڕۆژ باس لە خۆشەویستی دەکەین، (ڤاڵانتاین) کەچی دەکرێت، ھەموو ڕۆژەکان بکەین بە کەرنەڤاڵی خۆشەویستی و بوێر بوون لە وازھێنانی (تۆڵە) و بەرزکردنەوەی (لێبوردن)، کە ژیانی باڵا و جوان دەکات!.• بەڵێ، بە بەخشین یەک گوڵ لە ژیان، ئاسانترە لە ھەزاران گوڵ بۆ پاش مەرگ و مردن!.

 

شێرزاد عەبدولڕەحمان

© 2017 Hawler