ئەیلول 25, 2022

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

داوا له‌ حه‌شدی شه‌عبی ده‌كرێت پاریزگای نه‌ینه‌وا جێبهێڵێت

هاوپه‌یمانی "نه‌ینه‌وا ناسنامه‌مانه‌" داوا ده‌كات حه‌شدی شه‌عبی پارێزگای نه‌ینه‌وا جێبهێڵن.
هاوپه‌یمانی نه‌ینه‌وا ناسنامه‌مانه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ دوێنێ، به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و داوا ده‌كه‌ن، حه‌شدی شه‌عبی له‌ پاریزگای نه‌ینه‌وا بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و بگۆڕدرێن به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌ فه‌رمییه‌كانی عێراق.
له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داوایان له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش كردووه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ریزی ھێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له‌ كار ده‌ركرابوون، بگه‌ڕێنرێنه‌وه‌ بۆ كاركردن تا كۆتایی به‌ نه‌هامه‌تییه‌كانیان بێت و خزمه‌تی پارێزگاكه‌ش بكه‌ن.
پاش ئازادكردنی شاری مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، حه‌شدی شه‌عبی به‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌دا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی لایه‌نه‌ سوننییه‌كان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌، ئه‌و ھێزانه‌ ژیانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یان تێكداوه‌و به‌رده‌وامن له‌ پێشێلكاری و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكی پارێزگاكه‌.

لە کوردستان ٢٤ەوە

© 2017 Hawler