تشرینی یەکەم 16, 2018

عێراق لەبەردەم قووڵبوونەوەی کێشەکان و ئاڵۆزیدایە

لەدوای بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان بەڕێگای دەستی و ڕەتکردنەوەی دەنگدانی تایبەت و دەرەوەی وڵات، لەڕۆژی یەکشەممە (١٠ی حوزەیران) دا سوتانی بەشێک لەسندوقەکانی ناوچەی (ڕەسافە) ی بەغدای لێکەوتەوە، ئەو ڕووداوە سەرنجی جیهان و پارتە سیاسیەکانی ناوخۆی بەلای خۆیدا ڕاکێشا. هێشتا ڕوون نیە قۆناغی دادێت چی دەبێ بەڵام سەرکردە سیاسیەکان و شارەزاییان لەناوچەکەدا هۆشداری لەڕەوشێکی مەترسیدار دەکەن لەعێراقدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی (ڕۆیتەرز) لەدوای ڕووداوی ئاگرەکەی (ڕەسافە) لە بەغدا و سوتانی بەشێک لە سندوقەکانی دەنگدان، عێراقیەکان نیگەرانن لەئایندەیان و ڕەوشەکە بەمەترسیدار دەبینن، شارەزاییان دەڵێن لەکاتێکدا پارتە براوەکان سەرگەرمی پێکهێنانی هاوپەیمانیەتی بوون بۆ پێکهێنانی حکوومەتی ئایندە، سیاسیەکان بەگشتی پێویست بوو هۆشیارانەتر مامەڵەیان لەگەڵ دۆخی هەستیاری عێراق کردبایە لەپێناو بەرەوپێشبردنی قۆناغەکانی پێکهێنانی حکوومەت کردبایە نەک هەوڵدان بۆ پاشخستنی.
لەڕاپۆرتەکەی (ڕۆیتەرز) دا هۆشداری (موقتەدا سەدر) ڕێبەری ڕەوتی (سەدر) و سەرۆکی لیستی (سائیرون) ی باسکردوە کە لە ئەگەری لێکترازانی عێراقیەکان وڵات بەرەو جەنگێکی ناوخۆیی و مەترسیدار دەڕوات، (سەدر) ڕۆژی دووشەممە ڕۆژێک لەدوای سوتانی سندوقەکان داوای یەکڕیزی لەعێراقیەکان کردوە، هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە چەند پارتێک دەیانەوێ عێراق بەرەو شەڕی ناوخۆیی ببەن، کە ئەو لەدژی ئەو کارە دەوەستێتەوە.
موقتەدا سەدر لەبەشێکی پەیامەکەیدا دەڵێ، شەڕ بوەستێنن لەپێناو کورسی و پۆست و دەستکەوت و هەژموون و دەسەڵاتداریەتی، هەروەها لەبەشێکی دیکەیدا گوتی، ئایا کاتی ئەوەنیە یەکڕیز بوەستین بۆ ئاوەدانکردنەوە و، وە لەجیاتی سوتاندنی سندوقەکان یان دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان بۆ یەک دوو کورسی.
عێراق بەهۆی هەبوونی ڕێژەییەکی زۆری چەکداری ناڕێکخراو لەئەگەری روودانی هەر ئاڵۆزیەک کارەساتی ترسناک ڕوودەدات، لەو بارەیەوە (ڕێناد مەنسور) توێژەر لە چەتام هاوس لەلەندەن دەڵێ ئەوەی کە موقتەدا سەدر ئاماژەی پێداوە لەبارەی نیگەرانیەکانە لەبەردەم ڕوودانی شەڕی چەکداری، ئەو بارودۆخە چڕ و ئاڵۆزاوە و وادەردەکەوێ لەلێواری تێكچون دابێ.
چاوەڕێدەکرا لەماوەیەکی نزیکدا حکوومەتی نوێی عێراق پێکبێت بەڵام بەهۆی ڕووداوی ئەو ئاگرەوە و بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقی بۆ هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بەدەستی کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و، قۆناغەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەبێ، بەشێک لەپارتەکان پشتگیری سەرلەنوێ هەڵبژاردن دەکەنەوە بەڵام ئەوە ئەگەرێکی لاوازە.
خەڵکی شەقام و، کەسایەتیە سیاسیەکانیش لەو باوەڕەدان ڕوودانی سوتانی سندوقەکان دەستێکی لەپشتەوەیە و بەسوتفە ڕووینەداوە، وە لەسەر ڕێژەی سوتانی سندوقەکان قسە و باسی جیاجیا دەکرێ، بەرپرسانی عێراقی ئاماژەیان بەوەداوە کە سندوقەکان لەڕووداوی ئاگرەکە پارێزراوبوە بەڵام چەند زانیاریەکی دیکە دەڵێن بەشێک لەسندوقەکان سوتان کە ڕێژەیەکی بەرچاوی دەنگیان لەخۆگرتوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە دادگای عێراقی بڕیاری بۆ دەستگیرکردنی چوار کەس دەرکردوە و تۆمەتباریکردون بەئەنجامدانی ئاگرکەوتنەوەکە، سێ لەو کەسانە پۆلیسن و، ئەوی دیکەیشیان کارمەندی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانە.
پێناچێ هەڵبژاردن دووبارەبکرێتەوە:
دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن ئەگەرێکە بەڵام پێناچێ ڕووبدات چونکە بەشێکی زۆری پارتە گەورەکان ئەو هەنگاوەیان نەهاویشتوە و، لەگەڵ ئەو هەنگاوەشدا نین.
گوتەبێژی حکوومەتی عێراقی ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای باڵای فیدڕاڵی تەنها دەستگایە کە مافی بڕیاردانی هەیە لەسەر دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن، بۆیە نە حکوومەت و نەپەرلەمان دەسەڵاتی ئەوەیان نیە بڕیاری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردن بدەن.
بەپێی ڕاپۆرتەکە هاوپەیمانی (فەتح) کە ئێران پاڵپشتی دەکات لەگەڵ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن نیە بەڵام بڕیاری جیاکردنەوەی دەنگەکان بەڕێگای دەستیان پێ باشە، وە بەپێچەوانەوە لیستی (نوری مالیکی) کە ئەویش لەژێر پاڵپشتی ئێراندایە بەهۆی ئەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لەئاستی چاوەڕوانیەکانیاندا نەبوە لەوانەیە قازانج بکەن لەئەگەری دووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکان، وە جیاکردنەوەی دەستیشیان پێ باشە.
لەبەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکەدا هاتوە، بڕیاری جیاکردنەوەی دەنگەکان بەڕێگای دەستی زیان بەئێران دەگەێنێ چونکە ئێران تۆمەتبار دەکرێ کە لەدوو پارێزگا یارمەتی پارتێکی کوردی دۆستی داوە بۆ ئەنجامدانی ساختەکاری هەڵبژاردن، جیاکردنەوەی دەنگەکان بەدەستی کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی ئەو دوو پارێزگایە دەبێ.
شیاوی باسکردنە، ڕەوشی دوای هەڵبژاردنەکان ئاسایی بوو تاوەکو بڕیارەکانی پەرلەمان بۆ هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لەدەنگەکان و جیاکردنەوەی کۆی دەنگەکان بەڕێگای دەستی هاتەپێش.
شارەزاییان دەڵێن ئەو سیستەمە نوێیەی ئەلکترۆنی دەنگدان بەشێوەیەکی گشتی سەرکەوتوو نەبوە و ڕەخنەی زۆری ئاڕاستەدەکرێ، بەڵام پێویست بوو حکوومەت پشکنینی وردتری بۆ کردبایە بەر لەوەی بەکاریان بهێنێ بۆ پرۆسەیەکی واگرنگ کە هەڵبژاردنە.
هەڵبژاردنی (١٢ی ئایار) یەکەم هەڵبژاردن بوو لەدوای شەڕی داعش، عێراقیەکان چاوەڕوانی زۆریان لەپارتە سیاسیەکان هەبوو کە بەهۆی ئەو هەڵبژاردنەوە ڕەوشێکی نوێ بێتەپێش بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکان و، دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستیەکان و دامەزراندنی یەکەی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان، بەڵام بەهۆی ئەو گیروگرفتانەی هاتونەتە بەردەم ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکان ئاستەنگ لەبەردەم پێکهێنانی حکوومەتی نوێدا دروستدەبێ.
شارەزاییانی سیاسی ناوچەکە هۆشداری دەدەن لەئەگەری ڕوودانی شەڕ و ئاڵۆزی ناوخۆ ئەگەربێتو سیاسیەکان یەکڕیز و لەخۆبوردوو نەبن، عێراق پێویستی بەئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیان هەیە نەوەکو درێژەدان بەشەڕ و ئاشوب.

 

خالید ئه‌حمه‌د - هەولێر

  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  • 32
  • 33
  • 34
  • 35
  • 36
  • 37
  • 38
  • 39
  • 40
  • 41
  • 42
  • 43
  • 44
  • 45
  • 46
  • 47
  • 48
  • 49
  • 50
  • 51
  • 52
  • 53
  • 54
  • 55
  • 56
  • 57
  • 58
  • 59
  • 60
  • 61
  • 62
  • 63
  • 64
  • 65
  • 66
  • 67
  • 68
  • 69
  • 70
  • 71
  • 72
  • 73
  • 74
  • 75
  • 76
  • 77
  • 78
  • 79
  • 80
  • 81
  • 82
  • 83
  • 84
  • 85
  • 86
  • 87
  • 88
  • 89
  • 90
  • 91
  • 92
  • 93
  • 94
  • 95
  • 96
  • 97
  • 98
  • 99
  • 100
  • 101
  • 102
  • 103
  • 104
  • 105
  • 106
  • 107
  • 108
  • 109
  • 110
  • 111
  • 112
  • 113
  • 114
  • 115
  • 116
  • 117
  • 118
  • 119
  • 120
  • 121
  • 122
  • 123
  • 124
  • 125
  • 126
  • 127
  • 128
  • 129
  • 130
  • 131
  • 132
  • 133
  • 134
  • 135
  • 136
  • 137
  • 138
  • 139
  • 140
  • 141
  • 142
  • 143
  • 144
  • 145
  • 146
  • 147
  • 148
  • 149
  • 150
  • 151
  • 152
  • 153
  • 154
  • 155
  • 156
  • 157
  • 158
  • 159
  • 160
  • 161
  • 162
  • 163
  • 164
  • 165
  • 166
  • 167
  • 168
  • 169
  • 170
  • 171
  • 172
  • 173
  • 174
  • 175
  • 176
  • 177
  • 178
  • 179
  • 180
  • 181
  • 182
  • 183
  • 184
  • 185
© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.