
Error: No articles to display
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌سه‌رانسه‌ری وڵات به‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه، له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 52 هه‌زار و 367 كه‌س ئه‌نجامدراوه و تووشبوونی 12 هه‌زار و 185 كه‌سی دیكه به په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، به‌مه‌ش له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای كۆرۆناوه تا ئێستا، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره ئه‌و رێژه زۆره‌ی تووشبوونی رۆژانه به په‌تاكه له عێراق تۆمار بكرێت. زۆرترین ژماره‌ی تووشبوونی ئه‌مڕۆش له ناوچه‌ی كه‌رخی شاری به‌غدا تۆماركرا، كه بریتییه له هه‌زار و 949 حاڵه‌ت.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 71 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه گیانیان له‌ده‌ستداوه، 8 هه‌زار و 547 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ش له‌په‌تاكه راگه‌یه‌ندراوه.
تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه بوونه، ژماره‌یان گه‌یشته ملیۆنێك و 577 هه‌زار و 13 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 18 هه‌زار و 418 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، ملیۆنێك و 429 هه‌زار و 542 كه‌سیش به رێژه‌ی 90.6% به‌ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و 129 هه‌زار و 53 كه‌سیش له نه‌خۆشخانه‌كان له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان، له‌و ژماره‌یه‌ش 746 كه‌س به‌هۆی ناجێگیری دۆخی ته‌ندروستییان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، تا ئێستا ملیۆنێك 480 هه‌زار و 784 كه‌س له سه‌رانسه‌ری عێراق ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه.