
Error: No articles to display
له بازارێكی میللی ناوچه‌ی سه‌دری به‌غدا، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا. به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 36 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه، كه دووانیان منداڵن و دەیان كه‌سی دیکەش بریندار بوون.
ته‌قینه‌وه‌كه له بازاری وه‌حیلات روویداوه. له كاتێكیشدا بوو، كه هاووڵاتیان به بۆنه‌ی عه‌ره‌فه‌وه، روویان له بازار كردبوو، بۆ كڕین و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی جه‌ژنی قوربان.
تیمه‌كانی فریاكه‌وتن روویان له ناوچه‌كه كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی بریندار و قوربانییه‌كان.
هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له روودانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
هاوكات مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا، فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی ناوچه‌كه له كار رابگیرێت و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا بكرێت.
ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه دوای ئه‌وه دێت، پێشتر هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق، هۆشداری دابوو له ئه‌گه‌ری روودانی كرده‌ی تیرۆریستی له ناوچه‌كانی كه‌رخ و ره‌سافه و سه‌در.