کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق: میلیشیاکان لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتدا نین

باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەڵێت "هیچ بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانان نییە و میلیشیاکان لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتدا نین".

ستیڤن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند "دۆخی ئەمنی لە عێراق زۆر ئاڵۆزە، تا گرووپی لەیاسادەرچوو هەبن ئەو وڵاتە سەقامگیر نابێت".

گوتیشی "هیچ بیانوویەک بۆ هێرشکردنە سەر کاروانی هێزەکانی هاوپەیمانان نییە، میلیشیاکان لەژێر کۆنتڕۆڵی حکومەتدا نین.

هیکی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دانوستانی نێوان حکومەتی عێراق لەگەڵ هاپەیمانان و ئەمەریکا هەیە، لەبارەی داهاتووی هێزەکان، بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش لە عێراق.

لەبارەی ئێرانیشەوە گوتی "پێویستە پشتیوانی دامودەزگاکان عێراق بێت، نەوەک میلیشیاکان".

© 2017 Hawler