تشرینی دووەم 30, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

سوپای عێراق خستنە خوارەوەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رایگەیاند

سوپای عێراق رایگەیاند، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە بۆ بە ئامانجکردنی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئاراستەکرابوون، خراوەنە تەخوارەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ بە ئامانجکردنی بنکەی عەین ئەسەد ئاراستەکرابوون خراوەنە تەخوارەوە و ھاتووە: "لەلایەن سیستەمی بەرگرییەوە لە بنکەی عەین ئەسەد، بەرپەرچی فڕۆکەکان دراوەتەوە و خراونەتە خوارەوە".

بنکەی عەین ئەسەد دەکەوێتە رۆژئاوای شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق و یەکێکە لەو بنکانەی کە ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکا تیایدا بڵاوکراونەتەوە.

© 2017 Hawler