تشرینی دووەم 30, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

داعش به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كازمییه‌ی به‌غدای گرته‌ ئه‌ستۆى خۆی

ئاژانسی ئه‌عماقی سه‌ر به‌ داعش بڵاویكرده‌وه‌، گرووپێكی چه‌كدارانیان توانیویانه‌ قایمكارییه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق بشكێنن و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كازمییه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

ئاژانسه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، ته‌قینه‌وه‌كه‌ قه‌ره‌باڵغییه‌كی شیعه‌كانی كردووه‌ته‌ ئامانج، كه‌ له‌ به‌رده‌م مه‌زارگه‌یه‌كیان له‌ ناوچه‌ی كازمییه‌ی به‌غدا درووستیان كردبوو.

به‌ گوێره‌ی زانیاری ئه‌و ئاژانسه‌ی داعش، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ سێ كوژراو و زیاتر له‌ 20 بریندار هه‌ن.

ئاژانسه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردووه‌، حكومه‌تی عێراق ویستوویه‌تی سرووشتی راسته‌قینه‌ی كرده‌وه‌كه‌ باس نه‌كات و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ بۆری غازی چێشتخانه‌یه‌ك ته‌قیوه‌ته‌وه‌. 

جێی باسه‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقی رایگه‌یاند تەقینەوەکەی ناوچەی کازمییەی بەغدا بەهۆی بوتڵی غازەوە نەبووە. 

© 2017 Hawler