کانونی یەکەم 06, 2021

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

عێراق لەژێر هەڕەشەی میلیشیاکاندا بەرەو کوێ؟

ئەو شاڵاوە ترسناکانەی ئەو ماوەیەی عێڕاق ڕازی زیادبوونی بەگژداچونە ترسناکەکانی نەیارە ناوچەیی و هەرێمییەکانن لەبەردەم ئاسایشی ئەو وڵاتەدا لەکاتێکدا ئەو ساڵ ساڵی هەڵبژاردنەکانیشیەتی.

سەرچاوە فەرمی و حکوومیەکان پەنجەی تۆمەت بۆ میلیشیایەکان درێژدەکەن و دەڵێن ئەوان لە پشت ئەو شاڵاوانەدان بۆ یارمەتیدانی ئێرانی هاوپەیمانیان لەدژی بەرژەوەندییە ڕۆژئاواییەکان و، هەروەها وڵاتانی کەنداودا، وە ئامانج لێیان چڕکردنەوەی کاریگەرییەکانی ئێران و ڕۆڵ و تواناکانیەتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها زیادکردنی قورساییەکانیەتی بەسەر هەڵبژاردنەکانی ئۆکتۆبەری ئەو ساڵدا.
شاڵاوە موشەکی و دڕۆنیەکان لەلایەن گروپەکانی سەر بەئێران دەرخەری بەرفراوانبوونی دەسەڵاتی میلیشیاکانن و ئامادەسازیانن لەدژی بنکە و بارەگا ئەمەریکاییەکان لە عێراقدا.
قوڵبونەوەی نەیاری و دوژمنایەتی یەکتری کردنی نێوان ئێران و ئەمەریکا هەتاوەکوو ئێستا بە گەورەترین فاکتەری بەردەم ناسەقامگیری عێراق دادەنرێت، سەرەڕای بەجێهێشتنی (دۆناڵد ترەمپ) لە کۆشکی سپی و دەستپێکردنی گفتوگۆیەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیش کەچی هێشتا ناکۆکیەکان قوڵ و بێ چارەسەر دەردەکەون.
هێرشەکەی سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر کە یەکەم جارە شاڵاوی دڕۆنی هەڵگری تەقینەوەی تێدا بەکاردێ چاودێران و بەرپرسانی فەرمی بە ئاماژەیەکی خەتەرناکی دەبینن، لەو بارەیەوە لایەنە فەرمیەکان دەڵێن، بەکارهێنانی دڕۆن جێی نیگەرانیە، چونکە ئێمە گۆڕانکاری لەڕێگایەکانی بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە دەبینین، ئەوەش پەیامێکە کە ئەو گروپانە لەو ڕێگایەوە دەتوانن کات و شوێنی ئامانجەکەیان هەلبژێرن، وە ئەو جۆرە چالاکیانە بەبێ پێش پێگرتن ئەنجامبدەن.
بەرپرسان لە هەرێمی کوردستان و، حکوومەتی عێراقی و لایەنەکانی ناوچەکە و هاوکات وڵاتانی ڕۆژئاواش ئیدانەی هێرشەکەی سەر هەولێریان کرد، هەروەها بەرپرسانی ئاسایشی و سوپای عێراقی هەموویان لەو باوەڕەدان کە میلیشیایەکانی سەر بە ئێران ئەو هێرشانەیان ئەنجامداون.
لەو بارەیەوە دەڵێن، ئەو هێرشە پەیوەستی هەیە بە شاڵاوەکەی سەر (ناتانز)ی ئێران و، هەروەها گفتوگۆیەکانی ڕێکەوتنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، لەو بارەیەوە دەڵێن ئێران لەو ڕێگایەوە دەیەوێ توانایەکانی نیشانی ئەمەریکا بدات و قورسایی خۆی بۆ سەر گفتوگۆیەکانی ڕێکەوتنی بەرنامەی ئەتۆمی دروست بکات کە لە ڤیەننا بەڕێوەدەچن.
ئەوە ڕوونە کە لە گرژییەکانی ئەمەریکا و ئێراندا، عێڕاقیەکان باجەکەی دەدەن، لەو بارەیەوە (جاسم حیلفی) پەرلەمانتاری عێراقی دەڵێت زۆربوونی شاڵاوی میلیشیا گروپەکان نیشاندەری ئەوەیە کە نایانەوێ عێڕاق لە ئاسایشدا بێت.

حكوومەتی عێڕاق کەم توانایە:
چڕکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و تێکدانی سەقامگیری لە عێراق بەرزکردنەوەی فشارەکانە لەسەر هەوڵەکانی (مستەفا ئەلکازمی) بۆ ڕووبەڕووبونەوە و بەرتەسککردنەوەی دەسەڵاتی میلیشیاکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی سەقامگیر لە مانگی ئۆکتۆبەردا، ئەو شاڵاوانە هەوڵێکن بۆ چڕکردنەوەی دەسەڵاتی میلیشیاکان بەسەر هەڵبژاردندا.
ڕوودانەوەی تەقینەوەکان لە بەغدا لەدوای سێ ساڵ ئاسایش لە پاش شەڕی داعش ئاماژەن بۆ گەڕانەوەی عێراق بەرەو ناسەقامگیری کە ئەوەش بەهۆی لاوازی پێگەی حكومەتی عێراق هاتۆتە ئاراوە.
سیاسیەکانی عێراقی لێدوانی جیاجیا لەسەر ئەو شاڵاوانە دەدەن، هەندێک دەڵێن ئەو شاڵاوانەی ئەو دواییە گروپی تیرۆریستی داعشن و هەوڵدەدەن دەرفەتی ئاڵۆزییەکانی عێراق بقۆزنەوە، وە هەندێکی دیکە دەڵێن، نەخێر گروپەکانی میلیشیا شێعەکانن دەیانەوێ خەڵکی بترسێنن و دەنگەکان بۆ خۆیان ڕاکێشن.
بەڵام شیکەرەوەکان دەڵێن هەر کامیان بن ئەو شاڵاوانە مەترسیدارن و دەرخەری ئەوەن کە گروپە چەکدارەکان دەتوانن چەک و تەقینەوەکان بەبن لوتی هێزەکانی ئاسایش لە بەغدا بجولێنن.
لەو بارەیەوە (بیلال وهاب) ئەندام لە پەیمانگای واشنتن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی نزیک گوتی، حکومەت نە توانای سیاسی هەیە، وە نەتوانای ڕووبەڕووبونەوەی میلیشیاکانی هەیە بۆ ڕاگرتنیان لە ئەنجامدانی شاڵاوەکان و، هەروەها توانای لێپرسینەوەیشی نیە کاتێک شاڵاوەکان ئەنجامدەدەن.
شیاوی باسکردنە، زیادبوونی شاڵاوەکانی ئەو دواییەی عێراق بە مەترسی لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی عێڕاق دادەنرێن، وە لایەنە فەرمیەکان لەو باوەڕەدان گروپەکانی میلیشیا شیعەکان لەپشتی ئەو هەوڵانەوەن و دەیانەوێ یارمەتی ئێران بدەن لە چڕکردنەوەی هەژمونی هەرێمی لەدژی نەیارەکانی لەناوچەکەدا.
هێرشەکانی ئەو دواییەی سەر هەولێر بە گشتی لەلایەن لایەنە ناوخۆیی و دەرەکیەکان، ناوچەیی و هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان ئیدانە کرا.
لە شاڵاوەکانی ئەو جارەدا بنکەیەکی سەربازی تورکیاش بە ئامانج گیراوە، وە شارەزایان لەو بارەیەوە دەڵێن ئێران لەڕێگای میلیشیاکانیەوە دەیەوێ ڕووبەڕووی تورکیاش ببێتەوە و تورکیا بە مەترسی دەزانێ لەبەردەم تێپەڕینی دەسەڵاتەکانی ئێران لە عێڕاقەوە بۆ دەروازەی گەیشتن بە سووریا.
لەو بارەیەوە (بیلال وهاب) دەڵێ، وادەردەکەوێ میلیشیاکان بەرەیەکی نوێیان لەدژی تورکیا کردبێتەوە و، بە خوێن هێڵکێشیان کردبێ، لەوانەیە بیانەوێ تورکیا بانگهێشتی کێشەکان بکەن.
ئێران و تورکیا ڕاستەوخۆ ویستی شەڕ و ڕووبەڕووبونەوەی یەکتریان نیە و جارێ لایەنی تورکیش وەڵامدانەوە و کۆمێنتی ڕوونی بۆ شاڵاوەکە نەبووە.
بەشێوەیەکی گشتی پێویستە ئەو شاڵاوانە بێ لێپرسینەوە تێپەڕنەبن، وە ئەمەریکا و هاوپەیمانان سنورێک بۆ بەرفراوانبوونی دەسەڵاتەکانی میلیشیا شیعەکان دابنێن، چونکە شاڵاوەکان لەدژی هێزەکانی ئەمەریکا ئەنجامدەدرێن و بێ دەنگی ئەمەریکا دەبێتەهۆی بەردەوامی شاڵاوەکان.
سەرچاوە: ڕۆیتەرز

 

خالید ئه‌حمه‌د - هەولێر

© 2017 Hawler