کانونی دووەم 18, 2022

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

شانەی راگەیاندنی ئەمنی: بەهۆی تەقینەوەکەی بەغدا ژنێک گیانی لەدەستدا

درەنگانی شەوی رابردوو، نارنجۆکێکی دەستی لە نزیك پردی ئەئیمە [ئیمامەکان] لە شاری بەغدا تەقییەوە و بەهۆیەوە ژنێك كوژرا و زیاتر لە هەشت هاووڵاتیش برینداربوون.
 
سەرەتا شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوە کرد، هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممەش لە راگەیێندراوێکی دیکەدا رایگەیاند، "لە ئەنجامی تەقینەوەی نارنجۆكێك لەنێو شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاك لە نزیك پردی ئەئیمە لە شاری بەغدا، ژنێك كوژرا و زیاتر لە هەشت هاووڵاتی دیكەش برینداربوون."
 
بەسەرپەرشتیی راستەوخۆی حەسەن تمیمی، وەزیری تەندروستی سێ لە بریندارانی تەقینەوەكە نەشتەرگەرییان بۆ كراوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت، "چونكە برینەكەیان سەخت بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پێویستیش بریندارەكانی دیكە نەخۆشخانەیان جێهێشت".
 
دوای بە ئامانجكردنی گەشتیارانی پردی ئەئیمە، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق گەیشتە شاری ئەعزەمیە.
 
شەوی رابردوو لیوا یەحیا رەسول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق وردەكانی تەقینەوەكەی پردی ئەئیمەی راگەیاند و داواشی لە هاووڵاتیان كرد باوەڕ بە دەنگۆكان نەكەن، گوتی "رەوشەكە لەژێر كۆنتڕۆڵدایە، هێزە ئەمنییەكان هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینان لە شوێنی رووداوەكە دەستپێكردوە، داواش لە هاووڵاتیان دەكەین باوەڕ بە دەنگۆی بێ بنەما نەكەن و هێزە ئەمنییەكان و پۆلیس لە تەواوی ناوچەكە بڵاوكراونەتەوە."
 
تەقینەوەکە لەسەر رێگەی زیارەتکارانی مەزاری ئیمام موسا کازم روویداوە، پێشتر دەزگای هەواڵگریی عێراق هۆشداریی لە بە ئامانجکردنی زیارەتکارانی ئیمام موسا کازم دابوو و گوتبوویان، سێ کەسیان دەستگیرکردووە کە ویستویانە خۆیان بتەقێننەوە.  
 
بە مەبەستی بەدواداچوونكردنی ئەو رێكارە ئەمنییانەی گیراونەتەبەريش، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 9-3-2021 مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق سەردانی بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدای كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی نووسینگەكەی، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكان و هەردوو جێگرەكەی و ژمارەیەك فەرماندەی ئەمنی و ئەفسەرانی دەزگا سەربازی و ئەمنییەكان كۆبووەتەوە و بەدواداچوونی بۆ رێكارە ئەمنییەكان و وردەكاری تەقینەوەی ئەو نارنجۆكە كردووە كە لەنێو شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاك، سەردانیكارانی مەزارگەی ئیمام موسای كازمی كردە ئامانج".
© 2017 Hawler