کانونی دووەم 18, 2022

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

سێ پۆلیسی عێراق لە سەڵاحەدین كوژران

قەناس بەدەستێکی داعش، سێ پۆلیسی فیدڕاڵی لە سەڵاحەدین کوشت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، قەناس بەدەستێکی داعش، سێ ئەندامی لیوای 3ی پۆلیسی فیدڕاڵی لە ناوچەی موعتەسم، سەربە شارەدێی زڵوعیە کوشت.

لەلایەكی دیكە لە ناوچەی عوزێم سەربە پارێزگای دیالەش، پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو و چەندین بۆمب و پارچەی چەک و تەقەمەنی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دۆزرانەوە.

هاوکات، هێزی ئاسمانی عێراق، چەند ئامانجێکی چەکدارانی داعشی لە هەردوو پارێزگاکە بۆردوومان کرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 63 کەس، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی داعش دەستگیرکران، 28 لە پارێزگای دیالە، 21 لە نەینەوا و 14شیان لە کەرکووک.

© 2017 Hawler