کانونی دووەم 18, 2022

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

گەندەڵی ملوانکە ڕەنگاڵەییەکەی عێراق

بەشی دووەم

لە بەشی یەکەمی ئەم بابەتەدا، چۆنیەتی ئامادەکردن و هەڵسەنگاندن و ڕاپرسییەکانی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتیمان وەرگێڕا کە لەم بەشەیشدا درێژەی ئەو باسە دەهێنینەوە لەگەڵ ئەوەی کە چۆن عێراق لەم چوارچێوەیەدا هەڵدەسەنگێنرێت.

سێیەم: هەڵسەنگاندنی ڕیسکی وڵاتان لەسەر بنەمای ئاماری جیهانی (GI) بۆ ساڵی ٢٠١٦:
ڕاپۆرتی (GI)، ڕاپۆرتێکە کە کۆمپانیای (IHS Global Insight) ئەنجامی دەدات. ئەم کۆمپانیا نێونەتەوەییە بۆ ئەنجامدانی ڕاوێژکاری و زانیاری لە واشنتۆن دیسییە و زۆرینەی خزمەتگوزارییەکانی دەخاتە بەردەست بازرگانەکان. GI، شەش هۆکاری بۆ هەڵسەنگاندن و دیاریکردنی ئاستی گەندەڵی دیاری کردووە کە بریتین لە:
ـ ڕیسکی سیاسی
ـ ڕیسکی ئابووری
ـ ڕیسکی حقوقی
ـ ڕیسکی ماڵیاتی
ـ ڕیسکی چالاکی (ئەکتیڤیتی)
ـ ڕیسکی ئەمنی
هەڵسەنگاندنی هەر وڵاتەی لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی چڵۆنایەتییە کە لە لایەن پسپۆڕانی خۆجێیی ئەو وڵاتەی کە هەڵدەسەنگێنرێت ئەنجام دەدرێت و بە گشتی پشت بە پسپۆڕانێک دەبەستێک کە لە هەر وڵاتێک نیشتەجێ بن. ئەم ڕاپۆرتانە تەنیا بۆ نوێنەرایەتییەکان و بەشداربووان دەخرێنە ڕوو، چونکە دڵنیابوونەوەی سنووری بەڵگەنامەی پسپۆڕییەکانی IHS لە پسپۆڕە خۆجێیە عێراقییەکان قورسە. لەگەڵ ئەوەشدا IHS لە ساڵی ٢٠١٥ی زایینییەوە خۆی بواردبوو لە پێدانی ڕاپۆرتەکانی خۆی بە ڕێکخراوی شەفافیەتی نێونەتەوەیی، هەر بۆیە دەستوێڕاگەیشتن بە زانیارییەکان لە ڕێگەی پۆرتاڵە دیارەکانی دەسەڵاتداریەتی جیهانیی بانکی جیهانییەوە هەموارە و دواهەمین زانیاریی پێدراو بۆ ساڵی ٢٠١٦ دەگەڕێتەوە.
دابەشکردنی خاڵەکانی هەڵسەنگاندنەکە لە یەکەوە (ئاوپەڕی گەندەڵی) بۆ پێنجە (کەمترین گەندەڵی). ڕووکاری ڕیکۆردی GI بۆ عێراق لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی، بێ گۆڕانکاری، ١٠ی لە ١٠٠ دراوەتێ کە خراپترین ئەنجامە لە نێو ٥ هەڵسەنگاندنەکەدا.
چوارەم: ڕێنوێنی نێونەتەوەیی ڕیسکی وڵاتەکان لە گرووپی PRS:
ئەم ڕاپۆرتە لە لایەن کۆمپانیای ئەهلیی ڕاوێژکاری لەمەڕ ڕیسکەوە ئەنجام دەدرێت کە بارەگاکەی کەوتووەتە سیراکیوسی (Syracuse) نیۆیۆرک. گرووپی PRS ڕاپۆرتی مانگانەیان لەمەڕ ڕیسکەکان لە وڵاتە جیاوازەکان دەنووسن و تەنیا لەبەردەستی بەشداربووانیش دەبێت و ئەم ڕاپۆرتانە گەندەڵی نێو سیستەمە سیاسییەکە هەڵدەسەنگێنن. سنووری هەڵسەنگاندنەکە لە سفرەوە (بەرزترین ڕیسکی هەموار) بۆ شەشە (کەمترین ڕیسکی هەموار).
هەڵسەنگاندنی گشتی وڵات لە هەڵسەنگاندنە وەرزییەکانەوە هەڵدەهێنجرێن کە لە ئاگۆستی ٢٠١٦ی زایینی تا ئوتی ٢٠١٧ی زایینی دەگرێتەوە و ئەنجامی پلەبەندی عێراق بێ گۆڕانکاری لە چاو ساڵی ڕابردوو، لە خاڵی ١٥ لە ١٠٠ ماوەتەوە.
پێنجەم: تاوتوێی جۆرە جیاوازەکانی دیموکراسی V-DEM بۆ ساڵی ٢٠١٧ی زایینی:
ئەم هەڵسەنگاندنە گرووپێک لە پسپۆڕانی زانکۆی گۆتێنبێرگی سوید و زانکۆی نۆتردامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەنجام و ئامادەی دەکەن. لەم هەڵسەنگاندنەدا لەبری پشتبەستن بە پسپۆڕێکی هەڵسەنگاندن، سوود لە ڕوانگەیلی ڕێکخراوە خۆجێییەکان دەبەسترێت کە ناسنامە و ناویان ئاشکرا ناکرێت.
هەڵسەنگاندنی V-DEM، بە دوای وەڵامی پرسیارێکەوەیە کە ئەویش بریتییە لە: گەندەڵی سیاسی چەند پەرەی سەندووە؟ و سنووری هەڵسەنگاندنەکە لە نێوان سفر (کەم) و یەک (زۆر) دایە و عێراق لە دواهەمین هەڵسەنگاندنی V-DEM دا، ٠.٨٢ی وەرگرت کە دەکاتە بەرامبەر ٢٠ لە ١٠٠.

چۆن دەکرێت هەڵسەنگاندنی عێراق لە ڕووکاری تێگەیشتنی گەندەڵی باشتر بێت؟
سێ سەرچاوەی دیکە هەن کە لە لایەن ڕێکخراوی شەفافیەتی نێونەتەوەییەوە بە فەرمی ناسێنراون کە ڕنگە عێراق بخەنە بەر هەڵسەنگاندنەوە، بەڵا تا ئێستا ئەمە ئەنجام نەدراوە و ئەم سێ ڕووکارە بریتین لە:
یەکەم: ڕووکاری دەسەڵاتداریەتی یاسای پڕۆژەی دادپەروەری جیهانی ـ World Justice Project Rule of Law Index
دووەم: کتێبی ساڵانەی کێبەرکێی جیهانی زانکۆی IMD سویسرا.
سێیەم: ڕاپرسی جێبەجێکردنی کۆمەڵگەی جیهانی ئابووری EOS.
ڕاپۆرتی سێ لایەنی زۆرتر، وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤینیان خستووەتە بەر هەڵسەنگاندنەوە. بەتایبەت دوو ڕاپرسییەکەی دواییان کە کار لەسەر دەوڵەمەندترکردنی هەڵسەنگاندنی گشتی عێراق دەکەن، چونکە لەسەر بنەمای ڕاپرسییە فرە ڕەهەندەکانی بازرگانە چالاکەکانی نێو وڵات ئەنجامی دەدرێت. هەڵسەنگاندنەکانی ئەوان پشت بەستووشە بە هەڵسەنگاندنی پسپۆڕانی غەیرە عێراقییەکان. ئەم پسپۆڕانە پەیوەندی ڕێکخراویان لەگەڵ بۆرۆکراتەکانی نێو دەوڵەت نییە.
زانکۆی IMD، زانکۆیەکی سویسری و پسپۆڕە لە بەڕێوەبەرایەتی کەسبوکار، کتێبی ساڵانەی کێبەرکێکی جیهانی WCY بڵاو دەکاتەوە کە ٦٣ وڵات لە دونیا دەگرێتەوە. ئەم زانکۆیە بۆ هەڵسەنگاندنی تێگەیشتنی بەڕێوەبەرانی کەسبوکارەکان لە هەر وڵاتێک لە ڕێگەی ڕاپرسییەکانەوە (و بە تایبەت لە ڕووی گەندەڵییەوە) هاوکاری هەیە لەگەڵ دامەزراوە هاوبەشە خۆجێیەکان. ڕاپۆرتی WCY بە دوای تێگەیشتنی ئاستی بەرتیلخۆرییەوەیە. زانکۆی IMD بە ٥ دامەزراوە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هەروەها لەگەڵ وەزارەتی بەرنامەڕێژی پەرەسەندن و ئاماری قەتەر، وەزارەتی بەرنامەڕێژی ئوردن، بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرمایەگوزاری سعودیە و فیدراسیۆنی کێبەرکێ و ئاماری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، هاوبەشە.
ڕوانگەی دەستنیشانکراو لە لایەن کۆمەڵەی جیهانی ئابوورییەوە زۆر لە ڕوانگەی IMD دەچێت، بە شێوەیەک کە زیاتر لە ٤٠ ڕاپرسی لەگەڵ بازرگانانی وڵاتانی ژێر چاودێرییان دەگرێتەوە. ئەم کۆمەڵەیە تەنیا بە هاوکاری ڕێکخراوە نادەوڵەتییەکان کار دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا زۆرێک لە هاوبەشە خۆجێیەکانی لە زۆر بوار لە نێو دامەزراوە دەوڵەتییەکاندان، لەوانە وەزارەتی کاروباری ئابووری عێراق و وەزارەتی پەرەسەندنی ئابووری ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی.
سەرەڕای داواکاری فەرمی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی عێراق بۆ هاوکاریکردن لەم بوارەوە، سوریە، لیبیا و عێراق تەنیا وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستن کە هێشتا لە ڕاپۆرتی کۆمەڵەی ئابووری جیهانیدا تۆمار نەکراون، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمەڵەی جیهانی ئابووری تا ئێستا نەیانتوانیوە هاوکاری لەگەڵ عێراق بکات. ڕووکاری تێگەیشتنی گەندەڵی لە عێراق لە نێزیک سەدا پێنج لە خوارەوەی پێرستی پلەبەندییە ساڵانەکەی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێونەتەوەیی بە جێگیری ماوەتەوە. ئەنجامی وردتری هەڵسەنگاندنی گەندەڵی لە عێراق لە ڕێگەی گلێرکردنەوەی ئەو هەڵسەنگاندنانەی کە لە ڕوانگەی بەڕێوەبەرانی پیاوانی کاری چالاک لە عێراق باشتر دێتە دیی و کاریش لەسەر ڕاستییەکان دەکات.

 

و: شۆڕش غەفووری - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler