ئەیلول 18, 2020

لە كاتی پەسەندكردنی پێكوتەكەدا، عێراق یەكەم وڵات دەبێت بۆ هاوردەكردنی پێكوتەی دژی كۆرۆنا

وەزیری تەندروستیی عێراق رایگەیەند، لەگەڵ پەسەندكردنی پێكوتەكە عێراق دەبێتە یەكەم وڵات لە هاوردەكردنی پێكوتەی دژەكۆرۆنا.

 

دكتۆر حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستیی عێراق بە دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند: لە ئێستەدا لە چاوەڕوانی پەسەندكردنی پێكوتەی دژەكۆرۆنای نوێن كە لەكە لەلایەن رێكخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پەسەند بكرێت و لە ئەگەری پەسەندكردنیشی ئەوا وەزارەتی تەندروستی عێراق كاردەكات بۆ هاوردەكردنی ئەو پێكوتەیە و بەمەش عێراق دەبێتە یەكەم ووڵاتی هاووردەكردنی پێكوتەی دژ بە كۆرۆنا.

لەگەڵ هەوڵەكان بۆ پەسەندكردنی ڤاكسین بۆ پێش كۆتایی ساڵ، یەكێتیی ئەورووپا هیوا خوازە كە ٣٠ ملیۆن ژەم لە ڤاكسینی دژەكۆڕۆنا لە كۆمپانیای دەرمانسازیی بەریتانی، ئەسترازینیكا، لە پێش كۆتایی ئەم ساڵ دەستەبەربكات.

لە لایەن خۆشییەوە د. ئەنتۆنی فاوچی، سەرۆكی پەیمانگای نیشتیمانیی تەندروستیی ئەمریكا بۆ نەخۆشییە هەستەوەرییەكان و گوازراوەكان، پێشبینیدەكات كە ئەمریكا لە پێش كۆتایی ئەم ساڵ، ڤاكسینێكی "كاریگەر و سەلامەت" درووستبكات.

تویچەرەوان لە تەواووی ووڵاتە پێكەوتووەكان سەرقاڵی دۆزینەوەی ڤاكسینی دژەكۆڕۆنان، لە ئیستەشدا چەند كۆمپانیایەك لە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە كلینیكیەكانن

ڤاكسینی كۆمپانیای دەرمانسازیی بەلجیكی، جانسن، بەناوی Ad26COVS1، لە قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ زۆر نزیكە، و لە هەوڵدایە كە لە چەند رۆژێكی دیكە تاقیكردنەوەكان بخاتە بواری قۆناغی كۆتایی تاقیكردنەوە لەسەر مرۆڤ.

ڤاكسینی كۆمپانیای جانسن، بەناوی Ad26COVS1 لەسەر پلاتۆڕمی nonreplicating viral vector دروستكراوە، كە تێیدا ئەدینۆڤایڕۆس ناچالاككراوە و لەناویدا جینێكی ڤایڕۆسی كۆڕۆنا، تایبەت بە درووستكردنی پڕۆتینی تاجی "سپایك"، لەناویدا چێنراوە، هەر لەدوای چوونەژوورەوەی ڤاكسینەكە بۆ ناو خوێن، لەڕێی پڕۆسەی لەبەرگرتنەوە، پڕۆتینی تاجی كۆڕۆنا دروستدەبێت و بەمەش كاردانەوەی لەشی لەڕێی لیمفەخانەكان لێدەكەوێتەوه، هەم دژەتەنی دژەكۆڕۆنا بەرهەمدێن و هەمیش خانەی تیی لیمفەخانەكان چالاكدەبن.

ڤاكسینەكە بە دوو ژەم لەڕێی ماسوولكە لێدەدرێت، ماوەی نێوان ژەمەكان ٥٦ رۆژدەبێت.

كۆمپانیای جانسن بارەگای سەرەكی لە بێرسی بەلجیكایە و گەورە كۆمپانیای دەرمانسازیی ئەمریكی، جۆنس & جۆنس، خاوەنداریدەكات.

هاوكات هەر بە گوێرەی لێدوانەكانیان بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای فایزەر، ئەلبێرت بوڕڵا، ئاشكرای دەكات كە :" ڤاكسینەكەیان لە قۆناغی كۆتاییدایە و لە كۆتایی مانگی ١٠ ئەنجامەكان رادەگەیەندرێت ئاخۆ ڤاكسینەكەیان سەركەوتووە یان نا".

لەئێستادا، ڤاكسینی دژەكۆڕۆنای هەردووك كۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیك، بەناوی BNT162b، لە قۆناغی سێیەم "كۆتایی" تاقیكردنەوە كلینیكییەكاندایە و بە بەشداری ٣٠ هەزار خۆبەخش، لە نێوان تەمەنی ١٨ - ٨٥ ساڵی، لە ١٢٠ شوێنی جیاوازی جیهان كە ٣٩ شوێن لە ئەمریكان، تاقیدەكرێتەوە.

هەردووك كۆمپانیاكە لە پلانیاندایە كە؛ ١٠٠ ملیۆن ژەم لە ڤاكسینەكەیان تا كۆتایی ٢٠٢٠ بەرهەمبهێنن، تا كۆتایی ٢٠٢١یش نزیكەی ١.٣ ملیار ژەم لە ڤاكسینەكەیان دروستبكەن.

ڤاكسینەكە؛ لە قۆناغی سەرەتایی تاقیكردنەوە كلینیكییەكان كاریگەربووە، هەروەها سەلامەتیش بوو و هیچ جۆرە كاریگەرییەكی مەترسیداری درووستنەكرد، تەنها سەرئێشە و لەشداهێزرانی كاتی. ڤاكسینەكە؛ قۆناغی یەكەم / دووەمی بە بەشداری ٤٥ خۆبەخش، لەنێوان تەمەنەكانی ١٨ - ٥٥ ساڵ، تێپەڕاند. تێیدا سێ ژەمی ڤاكسینەكە؛ ١٠ مكگم، ٣٠ مكگم و ١٠٠ مكگم، بە دوو ژەم "جگە لە ١٠٠ مكگم" تاقیكرانەوە، كە نێوانی دوو ژەمەكە، ٢١ رۆژ بوو.

روودانی كاردانەوەی بەرگریی جەستە؛ بە چالاكبوونی لیمفەخانەكان و دروستبوونی دژەتەنی هاوسەنگ لە رۆژی بیستویەكەم، دوای لێدانی ژەمی یەكەمی ڤاكسین تێبینیكرا، دواتر لە رۆژی بیستویەكەم كە ژەمی دووەمی ڤاكسینەكە لێدرا، دوای حەوت رۆژ، كاردانەوەی بەرگریی جەستە زیاتربوو.

ڤاكسینەكەی كۆمپانیای فایزەر و بایۆنتیك، لەسەر پلاتفۆڕمی mRNA دروستكراوە، كە ریزبەندیی كۆدی جیناتی پێویستی ئەنتیجینی كۆڕۆنای تێدا دیزاینكراوە، هەر دوای چوونەناو لەشەوە، بە پڕۆسەی لەبەرگرتنەوە، پڕۆتینی ئەنتیجینی كۆڕۆنا دروستببێت، بەمەش كاردانەوەی بەرگریی جەستەی بەهۆی لیمفەخانەكان لێدەكەوێتەوە و دژەتەنی دژەكۆڕۆنا دروستدەبن، بەمەش كەسەكە بەبێ ئەوەی تووشی كۆڕۆنا ببێت، دەبێتە خاوەنی دژەتەنی دژەكۆڕۆنا.

حكوومەتی ئەمریكا؛ رێكەوتنی كڕینی پێشوەختەی بۆ بەزوویی دەستەبەركردنی ڤاكسینیBNT162b1، بە بەهای نزیكەی دوو ملیار دۆلار، ئەنجامداوە.

بەپێی رێككەوتنەكە؛ دوو كۆمپانیاكە ١٠٠ ملیۆن ژەمی ڤاكسینەكەیان، دوای سەركەوتن و پەسەندكردنی، بۆ ئەمریكا دابیندەكەن، دواتریش ئەمریكا ٥٠٠ ملیۆن ژەمی دیكەی ڤاكسینەكە، دەكڕێت. حكوومەتی بەریتانیاش ٣٠ ملیۆن ژەمی ڤاكسینەكەی دەستەبەركردووە.

سەنتەری جڵەوكردن و پێشگیریكردن لە نەخۆشییەكان لە ئەمریكا، هەموو ویلایەتەكان و ناوچەكانی ئەمریكای ئاگاداركردووەتەوه كە لەكۆتایی مانگی ١٠ی ئەم ساڵ، ئامادەكاریی تەواوبكەن بۆ گەیشتن و دابەشكردنی ڤاكسینی دژەكۆڕۆنا.

بەپێی راپۆرتی نیۆڕك تایمز سێ ملیۆن ژەم لە دوو ڤاكسین پێش هەڵبژاردنی ئەمریكا دابەشدەكرێن، كە رەنگە سەرەتا لە تەندروستكاران و ئەوانە بدرێت كە مەترسیی كۆڕۆنایان لەسەرە، لە كۆتایی ٢٠

 

ماکوان عیزەت

دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 09 ئەیلول 2020 09:51
© 2017 Hawler