ئایار 26, 2020

له‌ عێراق 57 كه‌سی دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاكبوونه‌وه‌ی كۆرۆنای له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ راگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا پشكنینی پزیشكی بۆ 4 هه‌زار و 441 گومانلێكراو ئه‌نجامدراوه‌ و تووشبوونی 57 كه‌سی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ پشتڕاست كرایه‌وه‌:

به‌غدا/ روسافه‌: 26 حاڵه‌ت

به‌غدا/ كه‌رخ: 20 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 5 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 4 حاڵه‌ت

نه‌جه‌ف: 1 حاڵه‌ت

واست: 3 حاڵه‌ت

سلێمانی: 1 حاڵه‌ت

وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 كه‌س به‌هۆی په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، یه‌كیكیان له‌ ناوچه‌ی كه‌رغی به‌غدا و دوو حاڵه‌ت له‌ ناوچه‌ی شاری پزیشكی ئه‌و شاره‌ و حاڵه‌تێكی دیكه‌ش له‌ پارێزگای ئه‌نبار تۆماركراوه‌، له‌كاتێكدا 56 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه‌ له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ راگه‌یه‌ندرا، وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌:

به‌غدا/ كه‌رخ: 32 حاڵه‌ت

به‌غدا/ شاری پزیشكی: 6 حاڵه‌ت

به‌سره‌: 5 حاڵه‌ت

سه‌ڵاحه‌دین: 2 حاڵه‌ت

كه‌ربه‌لا: 7 حاڵه‌ت

زیفار: 2 حاڵه‌ت

میسان: 1 حاڵه‌ت

ئه‌نبار: 1 حاڵه‌ت

تا ئێستا كۆی ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تووشی په‌تاكه‌ بوونه‌ ژماره‌یان گه‌یشته‌ 3 هه‌زار و 611 حاڵه‌ت، له‌و ژماره‌یه‌ش 131 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 2 هه‌زار و 366 كه‌سیش به‌ ته‌واوی چاك بوونه‌ته‌وه و هه‌زار و 114 كه‌سیش هێشتا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان ماونه‌ته‌وه‌‌.

 

دواترین دەستکاریکردن لەسەر سێ شەممە, 19 ئایار 2020 16:45
© 2017 Hawler