ئایار 26, 2020

وەزارەتی پەروەردەی عێراق کۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی پۆلە ناکۆتاکان هێنا

وەزارەتی پەروەردەی عێراق کۆتایی بە پرۆسەی خوێندنی  پۆلە ناکۆتاکان هێنا و بڕیاریدا نمرەی وەرزی یەکەمیان بۆ هەژمار بکرێت.
 
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌، ده‌سته‌ی راوێژ به ‌سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی حه‌مید مه‌خله‌ف، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ كۆبووه‌وه‌ و تاوتوێی بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ پۆله‌ ناكۆتاكانی هه‌ردوو قۆناخی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی كرا. 
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا به‌ كۆتاییهێنانی پرۆسه‌ی خوێندنی پۆله‌ ناكۆتاكان بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 به‌ پشتبه‌ستن به‌ هه‌ژماركردنی نمره‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م بۆ ده‌رچوونی قوتابیان له‌ قۆناخه‌كانی سه‌ره‌تایی. ئه‌و قوتابیانه‌یش كه‌ له ‌سه‌رجه‌م وانه‌كاندا كه‌وتوون، ده‌توانن له‌ خولی دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌ بكه‌ن.  
 
به‌ هه‌مانشێوه‌ بڕیاردرا نمره‌ی وه‌رزی یه‌كه‌م بۆ ده‌رچوونی قوتابیانی قۆناخه‌كانی ناوه‌ندی، ئاماده‌یی، خوێندنی پیشه‌یی، په‌یمانگاكانی هونه‌ره‌ جوانه‌كان هه‌ژمار بكرێت. به‌ هه‌مان رێکارییش رێگه‌ ده‌درێت بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی كه‌ له‌ به‌شێك یان سه‌رجه‌م وانه‌كان كه‌وتوون، له‌ خولی دووه‌م تاقیكردنه‌وه‌كانیان بکەن.  
 
ده‌سته‌ی راوێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق له‌ هه‌مان كۆبوونه‌وه‌دا بڕیاری دا به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی كرێی ساڵانه‌ی خوێندنی قوتابیان له‌ قوتابخانه‌ تایبه‌ته‌كان (ئه‌هلییه‌كان) بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 به‌ رێژه‌ی 10%. 
© 2017 Hawler