ئازار 30, 2020

هێزەكانی فەرەنسا له‌ عێراق ده‌كشێنه‌وه‌

هێزەكانی فەرەنسا لە چوارچێوەی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە عێراق بوون، لەو وڵاتە دەكشێنەوە.

ئەمڕۆ چوار شەممە، ئاژانسی هەواڵی عێراقییە، لە زاری وتەبێژ بەناوی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق، عەبدولكەریم خەلەف بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر بنەمای رێككەوتن لەگەڵ حكومەتی عێراق، هێزەكانی فەرەنسا خاكی عیراقیان بەجێهێشت و بنكەیەكی ئاسمانیش لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە چۆڵكرا.

خەڵەف ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پاشەكشەكردنی هێزەكانی فەرەنسا، لە چوارچێوەی ڕێكەوتنەكاندایە لەگەڵ حكومەتی عیراقی.

 

 

© 2017 Hawler