کانونی یەکەم 08, 2019

یوئێن رۆڵێكی کارای نەبووە لە گەرانەوەی متمانە و سەقامگێری سیاسی بۆ كه‌ركووك

جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق رۆژی ١٣ی شوباتی ٢٠١٩ راپۆرتی وەرزی خۆی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد.

ئەم راپۆرتە زیاتر جەختی خستبووە سەر دۆخی سیاسی عێراق و ئەو پێشهات و بەرەو پێشچوونانەی کە لەم وڵاتە لە ماوەی رابردوودا بەدیهاتووە. لەم راپۆرتەدا جەخت خراوەتە سەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاماژە بەوە کراوە کە بەهۆی ململانی سیاسییەکانی ئەم وڵاتە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت زۆر بەهێواشی بەرێوە دەچێت.
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند "پێویستە یوئێن رۆڵێکی ئەکتیڤتر و کاراتری هەبێت لە بابەتی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغداد و هاندەر بێت بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە دابراوەكان لەرووی گەرانەوەی سەقامگیری ئەمنی هاوبەش و دابین کردنی خزمەتگوزاری.
زێباری رایگەیاند ئەوەی بابەتی سەرەکییە و بۆشایی گەورەی دروست کردووە و حەق وابوو یوئێن باسی لەسەر بکات رەوشی کەرکوک، دۆخی ئەمنی و پێکەوە ژیانە لەم شارەدا. بەگشتی نێردەی یونامی کەمتەرخەمە لەم بوارەدا.
لەلایەکی دیکەشەوە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ووتاری خویدا باس لە گەڕانەوەی خەڵک دەکات بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ناوچە دابراوەکان، ئەمە لە کاتێکدایە کە هۆکاری نەگەرانەوەی بەشی هەرە زوری کەمایەتییە ئاینیەکان بۆسەر ماڵ و حالی خۆیان بوونی ژمارەیەکی زۆر چەکداری حەشدی شەعبی وە میلیشیاتی تر لە ناوچەکەدایە کە مەترسی بۆسەر ژیانیان دروست کردووە. هەر ئەوانیشن رێگر بوونە نادەن بە گەڕانەوەی دامودەزگا حکومەییەکان بۆ ناوچەکانیان.

© 2017 Hawler