حوزەیران 20, 2019

یان كۆبیش: پێویستە ئەنجامی هەڵبژاردن خێرا و شەفاف بێت

نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، خوازیارن پرۆسەی جیاكردنەوەی تەواوی دەنگەكان بە شەفافیەت و بە خێرایی بەڕێوەبچێت.

یان كۆبیش، نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق سەردانی ئەنجوومەنی كۆمیسیارانی كرد و بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن دیاركرد، تەنیا ویستوومە بێم و سەردانێك بكەم، زۆر دڵخۆش كە هاتووم چەند زانیارییەكی سەرەتاییم لەبارەی پرۆسەی لێكۆڵینەوە و یەكلاكردنەوەی سكاڵاكان وەرگرتووە، دووپاتی دەكەمەوە كە پێویستییەكی بەهێز هەیە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە تەواو شەفاف بێت و هاوكات لە ماوەیەكی نزیكدا تەواوبێت.
نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەشڵێت: "هیوادارم هەردوو پێوەرەكەش شەفافییەت و خێرایی لە ئەنجامدانی پرۆسەكە بەتەواوەتی رێزیان لێبگیرێت، خۆشحاڵم كە كۆمیسیۆن لێرە پەیڕەوی لە هەردوو پێوەرەكە دەكات".

© 2017 Hawler