تەمموز 18, 2018

په‌ڕله‌مان یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی په‌سند كرد

په‌ڕله‌مانی كوردستان پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌ڕله‌مانتاران په‌سه‌ند كرد.

دوێنێ ١١ی ته‌مووز، په‌ڕله‌مانی كوردستان كۆی مادده‌كانی پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانی په‌سند كرد و به‌پێی یاساكه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی خولی پێنجه‌می په‌ڕله‌مانی كوردستان ئه‌نجام نادرێت، كه‌بڕیاره‌٣٠ ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ بكرێت.
له‌مادده‌ی سێی یاسا په‌سه‌ندكراوه‌كه‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان دا هاتووه‌، پێویسته‌خولی پێنجه‌می په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌ماوه‌ی دوو وه‌رزی گرێدانی ساڵی یه‌كه‌میدا له‌ژێر ڕۆشنایی پێوه‌ره‌گشتییه‌ده‌ستوورییه‌كاندا بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بدات.
ئه‌و یاسایه‌له‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌ڕله‌ماندا به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا، له‌دوو ساڵی خولی پێنجه‌می په‌ڕله‌مان بڕیاری كۆتایی له‌دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌درێت و تا ئه‌و كات كاركردن به‌یاسای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم ژماره‌(٢) ی ساڵی ٢٠١٧ به‌رده‌وام ده‌بێت و فراكسیۆنه‌كانی په‌رتی و گۆڕان و یه‌كیه‌تی ده‌نگیان به‌یاساكه‌دا و هه‌رچی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌ده‌نگیان پێ نه‌دا.
داوای ئه‌وه‌ی ١٠ ی ته‌مووز په‌ڕله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، له‌١١ ی ته‌مووز به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ یاساكه‌ی په‌سند كرد.

دەقی یاساكەی په‌ڕله‌مان:
مادەی یەكەم: هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی هەرێم هاوكات لەگەڵ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام نادرێت.

مادەی دووەم: كاركردن بە یاسای دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی سەرۆكی هەرێم ژمارە (2)ی ساڵی 2017 بەردەوام دەبێت.

مادەی سێیەم: پێویستە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە یەكەمین وەرزی گرێدانیدا لەژێر رۆشنایی بنەما گشتییەكانی دەستور، بڕیار لەسەر چارەنوسی دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم بدات.
مادەی چوارەم: كار بە هیچ دەقێكی یاسایی ناكرێت، پێچەوانەی حوكمەكانی ئەم یاسایە بێت.

مادەی پێنجەم: پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەكان حوكمەكانی ئەم یاسایە جێبەجێ بكەن.

 

چواس خالید - هەولێر

 

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.