تشرینی دووەم 17, 2018

شەوانە لە موسڵ ده‌ستدرێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر خه‌ڵكی شارەکە

له‌ شه‌واندا له‌ شاری موسل له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراو ده‌ست درێژی ده‌كرێته‌ سه‌ر كه‌ساییه‌تییە ناسراوه‌كان و ماڵه‌ ده‌وڵه‌نه‌مه‌نده‌‌كانی ئه‌و شاره‌ به‌ زەبری چه‌ك، پاره‌ و ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت.

له‌ دوای ئازاد كردنی شاری موسل له‌ لایه‌ن هێزه‌ عیراقیه‌كان له‌ ده‌ستی تیرۆرستانی داعش، له‌ ئێستادا شاره‌كه‌ به‌ هۆی زۆری ژماره‌ی گروپی هێزه‌ چه‌كداره‌كان و میلیشیاتی حه‌شد شه‌عبی بۆشایی ئه‌منی له‌‌ شاره‌كه‌ به‌ ڕوونی ده‌بنرێت به‌ تایبه‌ت له‌ شه‌وان گروپی چه‌كداری نه‌ناسراوه‌ هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی كه‌سانی ده‌وله‌مه‌ند، له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی چه‌ك پاره‌ و ئۆتۆمبێل له‌ خه‌ڵك وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش بووەته‌ هۆی بێزاری دانیشتوانی شاره‌كه‌ و له‌ به‌رامبه‌ردا خه‌ڵكی ده‌وله‌مه‌ند و ناسراوی شاره‌كه‌ له‌ ئێستادا كۆچ ده‌كه‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ بۆ سه‌لامه‌تی گیان خۆیان و مالیان .
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پاڕێزگای موسل نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێت تایبه‌ت بۆ ڕۆژنامه‌ی ''هه‌ولێر'' گوتی:" هەڵكوتانه‌ سه‌ر مال و مولكی خه‌لك له‌ شاری موسل له‌ شه‌واندا بووەته‌ دیارده‌ له‌ ئێستادا خه‌ڵكی زۆر له‌ شه‌ودا ترس و دڵەراوه‌كی دا دژن له‌ ترسی هه‌لكوتان و هێرش كردنه‌ سه‌ریان تا ئێستا به‌ سه‌دان حاڵه‌تی له‌م جۆره‌ ڕوویداوه‌ و كه‌سیش نازانێ ئه‌وانه‌ی به‌م كاره‌ هه‌لده‌ستن نازاندرێت كێن و خه‌لكی زۆری ئه‌وانه‌ی قوربانیانی ئه‌و كارەن سكاڵایان تۆماركردووه‌، به‌ڵام وه‌كو پێوست به‌ دواداچوون بۆ كەیسه‌كانیان نا كردرێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پاڕێزگای موسل ڕاشگه‌یاند:" دوو هۆكاری سه‌ره‌كی له‌ په‌شت ئه‌و ڕووداوانه‌ن، یه‌كه‌میان: به‌ هۆی زۆری ژماره‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كانه‌ له‌ سنووری ئه‌و شاره‌ییه‌ و له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆری میلیشیاتی حه‌شد شه‌عبی بێ مووچه‌ن بۆیه‌ په‌نا ده‌به‌ن بۆ ئه‌م جۆره‌ كارانه‌ تا هه‌ندێك پاره‌ و داهات بۆخۆیان به‌ ده‌ست بهێنن، هۆكاری دووه‌م به‌ هۆی بێ كاری به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌ باڵی كێشاوه"‌.
(ئـ .م .ح) دانیشتوانی یه‌كێك له‌ گه‌ره‌كه‌كانی لای چه‌پی شاره‌كه‌ییه‌ تایبه‌تی بۆ ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر گوتی: هه‌فته‌ی ڕابردوو گروپێكی چه‌كدار له‌ كاتژمێر دووانزده‌ی شه‌و هه‌لیان كوتا سه‌ر مالی دراوسێمان داوای بڕی(8000،000) هه‌شت ملیون دیناری عیراقیان له‌ خاوه‌ن مالی كرد بۆیه‌ خاوه‌ن مالیش له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی خۆی منداله‌كه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی ڕاده‌ستی ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارانه‌ی كرد به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو سه‌یرتر دوو ڕۆژ دوای ئه‌و ڕووداوه‌ هه‌مان گرۆپ هه‌مان له‌ هه‌مان كاتدا هه‌لیان كوتا سه‌ر هه‌مان ماڵ و خانه‌وادا ئه‌مجاره‌ داوای (4000،000) چوار ملیون دیناری عیراقیان كرد كابرا زۆر تكا و پاراوه‌ له‌به‌رییان كه‌ چی بێ سوود بوو دواجار خاوه‌ن مال ئه‌و بڕه‌ پارییه‌ی دا به‌ ئه‌و گروپه‌ چه‌كداریه‌ به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی گروپه‌ برۆن به‌ ده‌ست درێژی گوله‌ خاوه‌ن مالیان كوشت ئینجا ڕۆیشتن.
شاری موسل سه‌نته‌ری پاڕێزگای (نه‌ینه‌وا)ییه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له‌ 1،376،000 ملیونیك و سێسه‌د و هه‌فتا و شه‌ش كه‌سه‌،شاره‌كه‌ فره‌ پێكهاته‌یه‌ له‌ (كورد و عه‌ره‌ب و كریستیان و شه‌به‌ك و ئیزدی و توركمان و كاكه‌ی ) له‌ به‌رواری 10/6/2014 داعش ده‌ستی به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا گرت و دوای كوشتن و بڕین و كاولكارێكی زۆر، ڕۆژ 10/7/2016 سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ئازاد كردنی ته‌واو شاره‌كه‌ی ڕاگه‌یاند.

 

ڕەوەز گۆران ـ هەولێر

دوا ژمارە

  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 15 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 14 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 13 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 12 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 11 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 08 2018
  • رۆژنامه‌كان
    ت دووەم 07 2018
  • 1
  • 2
  • 3
  • 4
  • 5
  • 6
  • 7
© 2017 Hawler