تەمموز 18, 2018

1300 کۆمپانیای تورکی چاویان لە لێکنزیکبوونەوەی زیاتری ئەنقەرە و هەولێرە

شرۆڤەکاران و لێکۆڵەران پێیانوایە پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان پێدەنێنە قۆناخێکی نوێوە. پەیوەندییە سیاسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا بەرەوپێشدەچن، ئەوەش کاریگەری لەسەر گەشەسەندنی ئابووری هەرێمی کوردستان دەبێت.

دوای 95 ساڵ، سیستەمێکی نوێ لە تورکیا هاتە ئاراوە. لەگەڵ گۆڕانکارییە سیاسییەکانی تورکیا، بەستەڵەکی پەیوەندییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیاش توانەوە. سەرۆکوەزیران، نێچیرڤان بارزانی دوای زیاتر لە ساڵێک و بە بانگهێشتی فەرمی ئەردۆغان لە مەراسیمی سوێندخواردنی ئەردۆغان ئامادە بوو.
جگە لەوەی تورکیا تاکە رێگەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستانە بۆ بازاڕەکانی جیهان، پێویستی تورکیا بە وزە وایکردووە، گرێبەستێکی 50 ساڵە لە بواری نەوت و گرێبەستێکی 26 ساڵە لە بواری گازی سرووشتییەوە لەنێوان هەولێر و ئەنقەرە واژۆ بکرێت.
هەرێمی کوردستان تاکە دەروازەی وشکانی کاڵاکانی تورکیایە بەڕووی عێراق و بازاڕەکانی کەنداو، هەر ئەوەش وایکردووە چاوی زیاتر لە 1300 کۆمپانیای تورکی لەسەر لێکنزیکبوونەوەی زیاتری ئەنقەرە و هەولێر بێت.
دەروازەیەکی نێودەوڵەتی و دەروازەیەکی فەرمی لەنێوان هەرێمی کوردستان و تورکیادا هەن. ئیبراهیم خەلیل جومگەی سەرەکیی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستانە، کە تەنیا لە ساڵی 2013، بەبڕی نزیکەی 12 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی تێدا کراوە.
لە رووداوەوە

دواترین دەستکاریکردن لەسەر چوار شەممە, 11 تەمموز 2018 06:43
© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.