ئایار 26, 2020

ڕێكخراوی تین كار بۆ بەرەو پێشبردنی كۆمەڵگە و گەشەپێدانی مرۆیی دەكات

ڕێكخراوی تین بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ڕێكخراوێكی خۆبەخشی قازانج نەویستی سەربەخۆیە، كار بۆ بەرەو پێش بردنی كۆمەڵگە و گەشەپێدانی مرۆیی دەكات.

مەحموود موسلیح گەردی، سەرۆكی ڕێكخراوی تین بۆ گەشەپێدانی مرۆیی بۆ "هەولێر" گوتی: ڕێكخراوی تین بۆ گەشەپێدانی مرۆیی ڕێكخراوێكی خۆبەخشی قازانج نەویستی سەربەخۆیە، بنكەی سەرەكی لە شاری هەولێرە و لە ڕێكەوتی ١/٢/٢٠١٨ مۆلەتی یاسایی وەكو ڕێكخراوێكی كۆمەڵی مەدەنی، لە فەرمانگەی ڕێكخراوە ناحكوومییەكان وەرگرتووە.
گوتیشی:" كار بۆ بەرەو پێش بردنی كۆمەڵگە و لەسەر گەشەپێدانی مرۆیی دەكەین، بۆ ئەو مەبەستە خول دەكەینەوە، لە داهاتوودا چەندین پرۆژە و بەرنامەمان هەیە، بۆ نموونە كردنەوەی چەندین دەوراتی گرنگ، لەگەڵ چەندین كاری دیكە.
مەحموود موسلیح، ئەوەشی گوت: ستافی رێكخراوی تین نزیكەی 30 كەس دەبن، پێشتر ئەندامانی ڕێكخراوەكە لە ڕێكخراوەكانی دیكە كاریان كردووە، بەڵام بەو دواییە هەوڵماندا بۆ زیاتر پێشكەوتنی كۆمەڵگە، ڕێكخراوێكی مرۆیی دابمەزرێنین، ئێستا خەریكی وێب سایتێكین، كە كاری ئەو وێب سایتە ئەوەیە لە سەرتاسەری كوردستان سی ڤی وەربگرین".

 

© 2017 Hawler