ئایار 26, 2020

ڕه‌نگه‌ زریانه‌كه‌ی نیشتیمانی عه‌ره‌بی نه‌گاته‌ كوردستان

رۆژی هەینی ڕابردوو كه‌ ده‌كاته‌ 25/5ـی ئه‌م مانگه‌ شەپۆلێکی بەهێزی باوبۆران کە رەشەبا و تەپوتۆز و خۆڵبارینێكی زۆری لەگەڵدابوو لە عەمانەوە دەستیپێکرد و دواتر بەرەو جەزیرەی سقترا رۆشت و گەیشتە عومان، جێگای باسه‌ ئەو رەشەبا و گەردەلوولە بە (میکۆنۆ) ناسراوە و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 10 کەس گیانیانلەدەستداوە و حکومەتی هه‌ر دوو وڵاتیش باری نائاساییان راگەیاندووە.

فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، بە "هەولێر"ی راگەیاند: " ئەو گەردەلوولە لە ئەنجامی پلەكانی گەرمای سەر دەریا و شێیی دەریاكان هەیە، و ئەو گەردەلوولە هەر كاتێك بگاتە سەر ووشكانی زیاتر لە 50%ی هیز و توانای خۆی لەدەست دەدات. گوتیشی: "ئێمە دوورین لە گرتنەوەی ئەو گەردەلوولە، جونكە ئێمە نەكەوتووینەتە سەر بارستەی ئاوییەكی فراوان و زیاتر بەشێك لە باشووری رۆژئاوای ئاسیا دەگرێتەوە.
ئەژی چەتۆ، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان راگەیاند، ئەو زریانەی کە ماوەی دوو رۆژە چەند وڵاتێکی عەرەبی گرتووەتەوە، هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە و ئەگەر بگاتە کوردستانیش نیوە گوڕ و خێراییەکەی لەدەستدەدات.
ئەژی چەتۆ دەڵێت "ئەو گەردەلوولە پێویستی بە شێیە لەسەر دەریا و زەریاکان نوێدەبێتەوە، کە هاتە سەر وشکانی نزیکەی 50%ی گوڕەکەی لەدەستدەدات، لەنێوان هەرێمی کوردستان و سەرچاوەی گەردەلوولەکەش سنوورێکی زۆری وشکایی و بیابان هەیە، ڕه‌نگه‌ نه‌گاته‌ كوردستان، ئەگەر بشگات، دەبێتە گەردەلوولێکی نیمچە ئاسایی باراناوی".

© 2017 Hawler