ئایار 26, 2020

مارێكی گەورە و ترسناك لەلایەن هاووڵاتییەكی هیران كوژراوە

ئێوارەی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌، لە شارەدێی هیرانی سەر بە شارۆكەی شەقڵاوە، مارێكی گەورە و ترسناك لە لایەن هاووڵاتییەكی هیران بە ناوی (فەرهەنگ) كە كاری باخداریە، كوژرا . رێکخراوی تەندروستی جیهانیش لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە کە ساڵانە نزیکەی پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس لە جیهان مار پێوەیان دەدات.

محسن قەسرۆکەیی به‌رێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی تەندروستی شەقڵاوە رایده‌گه‌یه‌نێت، لە سنوری قەزای شەقڵاوە ئەوە یەکەم جارە جۆرە مارێکی وا گەورە ببینرێت و بکوژرێت، ڵەگەڵ هاتنی وەرزی بەهاری ئەمساڵ ڕێژەی مار زۆر بووە ڵە ناو باخ و باخچەکان و کێڵگە کشتوکاڵیەکان، تەنها ڵە،ماوەی یەک مانگی ڕابردوو زیاتر لە 6 هاووڵاتی سنووری قەزای شەقڵاوە و ناحیەکان،مار، یان پێوەداوە و ڕەوانی نەخۆشخانەکان کراون و چارەسەرییان بۆ کراوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانیش لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە کە ساڵانە نزیکەی پێنج ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس لە جیهان مار پێوەیان دەدات. ڕاشیگەیاندووە، لەو ژمارەیە ساڵانە ١٣٨ هەزاریان گیان لە دەستدەدەن و ٤٠٠ هەزاریش بەهۆی پێوەدانەکەوە دووچاری لەدەستدانی ئەندامێک یا زیاتری لەشیان دەبن.
ڕێکخراوەکە ئاشکراشیکردووە، نیوەی زیاتری ئەو کەسانەی کە بەهۆی مار پێوەدانەوە گیانلەدەستدەدەن لە هیندستانن.
جەخت لەوە کراوەتەوە کە هۆکاری زۆری گیانلەدەستدانی ئەو هاووڵاتیانەی مار پێوەیان دەدات لە هیندستان خێرا بە دەمەوەنەهاتنی بریندارەکە و نەبوونی خزمەتگوزاری گشتی تەندروستییە بە پێی پێویست.
به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ته‌ندروستی شه‌قلاوه‌ راشیده‌گه‌یه‌نێت، داوا ڵە جوتیارو باخدارەکان دەکەین ڵە کاتی بینینی جۆرە مارانە خۆیان بپارێزن و چونکە هەندێ جۆری مار هەرەشەن بۆ سەر تەندروستی مرۆڤ،وە ڵە کاتی پێوەدانی مار پێویستە بە زووترین کات سەردانی نەخۆشخانە بکەن پێش ئەوەی ژەهری مارەکە بە ناو ڵەش بڵاوبێتەوە و ببتە هۆی گیان ڵە دەستدان.

© 2017 Hawler