تەمموز 01, 2022

زۆرترین بینراو

Error: No articles to display

سەرژمێریی گشتی لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت

سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان گوتی، سەرقاڵی ئامارێكی نوێی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستانن و ئەمساڵ ئامارەكە ڕادەگەیەنن، چونكە تاوەكو ئێستا سەرژمێریی گشتی نەكراوە. دەشڵێ: "ئێستا كار لەسەر ئامارەكە دەكەین و لە كۆتایی كارەكانداین و سەرقاڵی وردبینیكردنین".

سیروان محەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "بەپێی دوایین ئامار، تا ساڵی ڕابردوو ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان بە خەمڵێندراوی شەش ملیۆن و ١٧١ھەزار كەسە و بڕیارە بۆ ئەمساڵیش ئامارێكی نوێی ژمارەی دانیشتووان رابگەیەنین، كە لە ئێستادا كاری لەسەر دەكەین و ئاماری ساڵی ٢٠٢١ دەبێت".

سەرۆكی دەستەی ئاماری ھەرێمی كوردستان ڕوونیشی كردەوە: "ئەو ئامارە لەسەر ئەو رووپێوانەی ئەنجاممان داوە و گەشەی پێشبینیكراوی ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان و پارێزگاكان دەبێت، ئەمەش بە مەبەستی دانانی پلان و ئەنجامدانی رووپێوەكانی خۆمان، چونكە سەرژمێریی گشتی  نەكراوە".

محەمەد ئاماژەشی دا: "بە وردی كار لەسەر ئامارەكە دەكەین، بۆ ئەوەی ئەمساڵ كۆتایی پێ بێت و ئێستاش كاری وردبینیی تێدا دەكرێت، هەروەها بۆ ئەمساڵیش ئامارێكی نوێمان دەبێت لەبارەی ژمارەی دانیشتووانی ھەرێمی كوردستان، كە گەیشتووەتە چەند، بۆیە جارێ نامانەوێت ئاماژە بە ھیچ ژمارەیەك بكەین، تا كارەكان كۆتاییان دێت و ئەوكات بە فەرمی رایدەگەیەنین".

دواترین دەستکاریکردن لەسەر پێنج شەممە, 07 نیسان 2022 12:37
© 2017 Hawler