ئەم پەڕەیە چاپ بکە

سیداد بارزانی: پارتی پێشەنگ بووە بە کردار ئەمەی سەلماندووە

سیداد بارزانی، ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق له‌ قەزای رواندز رایگەیاند، بۆ قوربانیدان و خزمەتكردنی كوردستان لای پارتی، كردار شەرتە، نەك قسە.

سیداد بارزانی گوتی: "بەهێزی پارتی لە بەغدا بە‌هێزی کوردستانە، مێژووش ئەمەی سەلماندووە، لە هەموو سەردەمێکدا کە پێویست بووبێت، لە رووی ئاوەدانکردنەوە و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان و قوربانیدا، پارتی پێشەنگ بووە، کردار شەرتە نەک قسە، پارتی بە کردار ئەمەی سەلماندووە".

راشیگەیاند: "سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان پارتی بەردەوام بووە لە خزمەتکردنی خەڵک لە هەموو کابینەکانی حکوومەت، لەم کابینەیەش حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەرنامەی چاکسازی و خزمەتگوزاری دەستپێکردووە، ئێمە ئەوە بە منەت بە خەڵک نافرۆشینەوە و ئەوە ئەرکە، چونکە پارتی لە بنەمادا بۆ خزمەتکردنی کورد و کوردستان دامەزراوە".

سیداد بارزانی، داوای لە دانیشتووانی ناوچەكەش کرد، بە گرنگییەوە لە پرۆسەكە بڕوانن و ھەست بە بەرپرسیارێتی زیاتر بكەن.