ئەم پەڕەیە چاپ بکە

نێچيرڤان بارزانى گه‌يشته‌وه‌ هه‌ولێر

دواى سه‌ردانێكى فه‌رميى چه‌ند ڕۆژه‌ى به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز بۆريس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زيرانى به‌ريتانيا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2021/9/18 به‌ڕێزيان گه‌ڕايه‌وه‌ هه‌رێمى كوردستان.

 نێچيرڤان بارزانى له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌يدا هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هه‌ريه‌ك له‌ به‌ڕێزان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى لۆردان، وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌، به‌رگرى، هێزه‌ چه‌كداره‌كان و په‌روه‌رده‌ى به‌ريتانيا و له‌ په‌راوێزى سه‌ردانه‌كه‌شدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن زايد جێنشينى ئه‌بوزه‌بى و جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ئيمارات و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕاپه‌ڕاندنى ميرنشينى ئه‌بوزه‌بى كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان و بواره‌كانى هاريكارى و دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهات و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كران و بيرورايان له‌باره‌يه‌وه‌ ئاڵوگۆڕ كرد.

هه‌ر له‌ ميانى سه‌ردانه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، ئه‌كاديماى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازيى به‌ريتانى به‌سه‌ر كرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ به‌ڕێز جۆن مێجه‌ر سياسه‌تمه‌دار و سه‌رۆك وه‌زيرانى پێشووترى به‌ريتانيا و گرووپى په‌رله‌مانته‌رانى دۆستى كوردستان له‌ په‌رله‌مانى به‌ريتانيا، ديدار و چاوپێكه‌وتنى ئه‌نجام دا.