ئەم پەڕەیە چاپ بکە

بکوژی بەرپرسەکەی پەکەکە لە سلێمانی دەستگیرکرا

رۆژی 17ی ئەم مانگە بەرپرسێکی پەکەکە لە سلێمانی کوژرا، بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی رایگەیاند، بکوژەکەیان دەستگیر کردووە و رادەستی دادگا کراوە.

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بۆ دۆزینەوەی ئەو تۆمەتبارە ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش پێکهێنراوە لە دەزگای ئاسایشی هەرێم و ئاژانسى پاراستن و زانيارى - زانيارى و  بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی ئاسایشی پارێزگاى سلێمانی و بە‌ڕێوبە‌رایە‌تی گشتى دژه تيرۆر و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، بەمەبەستی لێكۆڵینە‌وە‌ و گەڕان بەدوای تۆمەتبارانی دوو کردەوەکەی دوو رۆژی رابردوو. پاش چڕ كردنە‌وە‌ی ھە‌وڵە‌كان، توانرا لە ماوەی کەمتر له 24 كاتژمێردا پیلانە‌كە‌ ئاشكرا بكرێت و تاوانباری سە‌رە‌كی ئەو دوو کردەوەیە دەستگیر بکرێت".

روونکراوەتەوە، دوو کردەوەکە، یەكە‌ميان رۆژی 16ی ئەیلوول روویدا و تێیدا كە‌سێك بریندار بوو، دووە‌میان رۆژی 17ی ئەیلوول روویدا و تێیدا كە‌سێك تیرۆر كرا. تۆمەتبارە‌كە‌ش راپێچی دادگا کرا، تاوە‌كو سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.

رۆژی 17/9/2021، یاسین بوڵوت ناسراو بە شوکری سەرحەد، ئەندامی کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە باشووری کوردستان، لە شاری سلێمانی کوژرا.