ئەیلول 19, 2021

سەرۆک بارزانی پرسە و سەرەخۆشی لە سەلاحەدین بەهائەدین دەکات

بەبۆنەی کۆچی دوایی حەمیدە محەممەد، خوشکی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هاوخەمیی خۆی بۆ سەلاحەدین بەهائەدین دەربڕیوە.
 
نووسینگەی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی لە فەیسبووک رایدەگەیێنێت، سەرۆک بارزانی لە پەیوەندییەکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی بە سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی راگەیاندووە.
 
پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان بە سەلاحەدین بەهائەدین راگەیاندبوو.
 
رۆژی پێنجشەممە 29-07-2021 حەمیدە محەممەد بەهائەدین، خوشکی ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کۆچی دواییکرد، لەو بارەوە نووسینگەی ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو رایگەیاند، "لەبەر پارێزگاریی لە تەندروستیی خزمان و دۆستان و پابەندیی بە رێكارە تەندروستییەكانەوە، پرسە دانانێین و زەحمەتی خۆشەویستان نادەین و هیوادارین كە بە نزای خێر بۆ خوشكی کۆچکردووی جەنابی ئەمینداری گشتی هاوخەممان بن."
© 2017 Hawler