
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و نووسەر و كادیرانی ماڵپەری فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ( KDP.info).
بەبۆنەی(١٠)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی فەرمی پارتیمان (KDP.info) پیرۆزباییەكی گەرمتان لێ دەكەین و، دەستی هەوڵ و ماندووبونتان دەگوشین، هیوای بەرەو پێش چوونی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
دامەزراندنی ماڵپەڕی (KDP) لە ٢٨ـی شوباتی ٢٠١١ وەکو زمانحاڵ و كەناڵێكی دیكەی سەردەمیانە و پێویستی پارتیمان، بۆ خزمەتگەیاندن بە بواری راگەیاندن و رۆشنبیریی و، بڵاوكردنەوەی هەواڵ و زانیاریی دروست و باوەڕپێكراو بوو، سەرکەوتن و بەخشش و راستگۆیی ئەو کەناڵە لە ماوەتی (١٠)ساڵەی تەمەنیدا مایەی خۆشحاڵی و سوپاس و ستایشە. جارێكی دیكە بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییتان لێدەكەین و دووپاتی دەكەینەوە پشتیوانی كار و چالاكیەكانتانین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی ماڵپەڕەکە. ھەر سەرکەوتووبن...
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٢٨ـی شوباتی ٢٠٢١