تشرینی یەکەم 21, 2020

مەسرور بارزانی: هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە

 مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ سێیه‌م ساڵیادی رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی كه‌ركووك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند، " دۆخی نائاسایی كه‌ركووك جێگه‌ی قبوڵكردن نییه‌".

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامه‌كه‌ی له‌ په‌یجی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌: "ئەو دۆخە نائاساییەی، کە لە ئەنجامی خیانەتی خاکفرۆشانەوە، لە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی تر هاتە ئاراوە، جێگەی قبوڵکردن نییە".

هه‌روه‌ها هاتووه‌: "هەرگیز زامی خیانەتی خاکفرۆشانمان بیر ناچێتەوە. بەڵام لە خیانەت بە زامتر ئەوەیە، کە گەل خیانەتکار سزا نەدات".

 

© 2017 Hawler