ئەیلول 18, 2020

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وێڕای  هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری ئه‌و خێزانه‌ی له‌ به‌غدا شه‌هیدكران، دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر كرد، کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌

وێڕای  هاوخەمیی و سەرەخۆشی کردن لە بنەماڵە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو دارا رەئوف کە بەداخەوە  لە شاری بەغدا بە شێوەیەکی دڕندانە خۆی و هاوسەری و کچێکی شەهیدکران، ئەم  تاوانە بە تووندترین شێوە  ئیدانە دەکەم ، لە هەمانکاتدا دەستخۆشی لە دەزگا ئەمنییەکانی شاری هەولێر دەکەم کە توانییان بە زووترین کات، تاوانباری سەرەکی دەستگیر بکەن . دەستی ماندووی یەک بە یەکیان دەگوشم و پێیان دەڵێم ئیوە جێی شانازی ئێمەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2020/9/16

© 2017 Hawler