نیسان 21, 2018

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌: جموجۆڵه‌كانی داعش له‌ عێراق زیادی كردووه‌

وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری وڵاتانی هاوپه‌یمان ڕایده‌گه‌یه‌نێ، كه‌ داعش له‌عێراق كۆتای نه‌هاتووه‌ و جموجۆڵه‌كنیشیان به‌تایبه‌ت له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان زیادی كردووه‌.

رۆژی، ١٦ ی نیسان، كه‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وه‌كاله‌ت، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ری پله‌باڵای وه‌زاره‌ت، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ده‌وری هاوپه‌یمانییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، كه‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ چوو، ڕایگه‌یاند، داعش له‌ عێراق كۆتای نه‌هاتووه‌ و جموجۆڵیشیان زیادی كردووه‌.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان نێردراوه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ به‌ وه‌كاله‌ت، تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر بارودۆخی ته‌ناهی عێراق و سوریا و دوا پێشهاته‌كانی شه‌ڕی داعش و دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ داعش له‌ عێراق كۆتای نه‌هاتووه‌ و جموجۆڵیان به‌تایبه‌تی له‌ ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان زیادی كردووه‌.
هه‌ر به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، له‌ كۆنتڕۆڵكردنی ڕه‌وشی ته‌ناهی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان، كه‌ریم شنگالی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ جێگیركردنی هێزه‌ هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و عێراق، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، به‌ باشترین چاره‌سه‌ر ده‌ست نیشان كردووه‌.
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش، ڕاپۆرته‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنی و هه‌واڵگری و مه‌شق پێشكه‌ش كران و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خی بنكه‌ی مه‌شق بۆ زیاتر ڕاهێنان وپته‌وكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كراوه‌ته‌وه‌‌. دووپات له‌سه‌ر گرینگی پێدانی ڕاهێنه‌رانی ناوخۆیی و سه‌ربازیش كراوه‌، تا له‌ ئاینده‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پشت به‌ خۆیان ببه‌ستن.

© 2017 Hawler

Please publish modules in offcanvas position.