ئاب 09, 2020

پارکەکان هەولێر بەڕووی هاووڵاتیان دا دەکرێتەوە

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر دا هاتووه‌، رۆژی دەرگای پارکی شەهید سامی عبدولڕەحمان بەڕووی هاووڵاتیان دەکرێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەی شارەوانی هەولێردا هاتووە:" دوای ئەوەی بە بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەرجەم پارک و باخچەکان بەڕووی هاووڵاتیان داخرا. هاووڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بەبڕیارێکی نوێی ژووری ئۆپراسیۆنی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژی یەکشەممە 2020/7/12 دەرگای پارکی شەهید سامی عبدولڕەحمان بەڕووی هاووڵاتیانکرایەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لە کاتژمێر 8ی بەیانی تاکو 11ی شەو پارکەکان کراوە دەبن، پێویستیشە ئەو هاووڵاتیانەی سەردانی پارک دەکەن ڕەچاوی ڕێنماییە تەندروستیەکان بکەن.

© 2017 Hawler