ئاب 09, 2020

تیرۆرکردنی هاشمی کاردانەوەی ناوخۆیی و جیهانیی لێ کەوتەوە

تیرۆرکرانی هیشام هاشمی رۆژنامەنووس و پسپۆڕی پرسە تەناهییەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی نێوەراست کۆمەڵێک کاردانەوەی نێودەولەتی و ناوخۆیی بەدوای خۆیدا هێناوە و سەرچاوە جیهانییەکان دەڵێن گرووپە توندڕەوەکان لەم تیرۆرەدا رۆڵیان هەبووە. نووسینگەی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا و باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هاوخەمی خۆیان بۆ تیرۆرکردنی ئەم رۆژنامەنووسە دەربڕیوە و داوای بەدواداچوونی جیددی ئەم تاوانە و دادگاییکردنی تاوانبارانیان کردووە. هاوکات سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک وزیرانی هەرێمی کوردستانیش تیرۆرکردنەکەیان مەحکووم کردووە.

هیشام هاشمی لەو رۆژنامەنووسانە بوو کە لەبارەی چالاکییەکانی گرووپە توندڕەوەکان لە عێراق لێکۆڵینەوەی دەکرد ئەو هاوکات یەکێک بوو لەو کەسانەی دژی دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو لە کاروباری ناوخۆیی عێراق.
ئێوارەی رۆژی دووشە، شەشی تەمووز هیشام هاشمی لەکاتی دەرچوون لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی زینە تیرۆر کرا. وەک میدیاکان باسیان کردووە کۆمەڵێک چەکدار لەسەر ماتۆرسکیلەوە دەستڕێژی گولـلەیان کردووەتە سەر هیشام و زۆربەی فیشەکەکانیش بەر سەر و چاوی کەوتووە.
برینەکانی ئەو رۆژنامەنووسە ئەوەندە قووڵ بووە لەگەڵ گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیان دەسپێرێت. میدیاکانی ئێران باسیان لەوە کردووە کە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش رۆڵی هەبووە لە کوشتنی هیشام هاشمی. ئیرنا باسی لەوە کردووە هێشتا داعش مەترسییە بۆ سەر
سەرچاوی تر باس لەوە دەکەن تیرۆرەکە پێوەندی بە داعشەوە نەبووە و هەندێک گرووپی میلیشیای و چەکدار لە ناوخۆی عێراق لە پشتی تیرۆرکردنەکە بوون.
سكای نیوز بڵاوی کردووەتەوە هاشمی له‌ دوایین رۆژانی ته‌مه‌نی ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووه‌ له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی سه‌ر به‌ ئێرانه‌وه‌ بكوژرێت، چونكه‌ دوایین كاری ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و گرووپه‌ توندڕه‌وانه‌ بوون كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن. ماڵپەڕی حوڕه‌ی ئه‌مه‌ریكی له‌ راپۆرتێكدا ئاشكرای كردووه‌، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هەڕەشە لە هاشمی کرابوو.
بە گوێرەی دۆیچەوێلە هیشام هاشمی لە ساڵی 1973 لە بەغدسا لەدایک بوو. ئەو لەدفوای تەواوکردنی خوێندن لە بەشی کارگێڕی ئابووری رووی لە توێژینەوە لە بواری مێژوو و سیاسەت کرد و کۆمەڵێک توێژینەەی لەبارەی گرووپە میلیشیاکانی عێراق و گرووپە توندڕەوەکان ئەنجام دا. میدیاکان وەک پسپۆڕێکی بواری تەناهی و ستراتیژیی عێراق ناوی هشام دەهێنن. ئەو کۆمەڵێک دۆکیۆمێنتاری لەبارەی گرووپە توندڕەوەکان بۆ میدیاکانی ناوخۆیی و جیهانی ئەنجام دابوو.
هاشمی لە سەردەمی بەعس گیرا و لە ساڵی 2002ئازاد کرا. لە لایەکی ترەوە ئەلعەرەبیە باسی لەوە کردووە کە هاشمی بە توندی دژی هەر جۆرە دەستوەردانێکی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی عێراقدابوو و لە راپۆرتەکانیدا پێداگری لە یەکدەستیی و یەکێتی دەکرد و پێی وابوو بەشێکی زۆری کێشەکانی عێراق لە ئێرانەوە سەرچاوە دەگرن. ئەم سەرچاوەیە تەنانەت باسی لەوە کردووە بەشێک لە گرووپە میلیشیاکانی نزیک بە ئێران لە تویتەکانیان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆشحاڵی خۆیان لە کوژرانی هاشمی دەربڕیوە.
هەر یەک لە باڵویزی ئەمەریکا لە عێراق و نووسینگەی یەکێتی ئەوروپا تیرۆرەکەیان شەرمەزار کردووە و هەر دوو لایەن داوایان لە حکوومەتی عێراق کردووە هەر چۆنێک بێ تاوانباران دەستگیر بکات و لە دادگایەکی دادپەروەرانەدا بە سزای خۆیان بگەیەنێت.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقیش تیرۆرەکەی مەحکوم کردووە و هەر لەبەر ئەمەش فەرماندەی لەشکری یەکەمی عێراقی لە کارەکەی دوور خستووەتەوە. ئەو پێداگری کردووە حکوومەت رێگەی گەڕانەوەی تیرۆر و تۆقاندن بۆ عێراق نادات.
مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە پەیاماکەیدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی هیشام هاشمی و هاوکارانی دەکات و هیوا دەخوازێت بکەرانی ئەو تاوانە بە زووترین کات بدۆزرێنەوە و بە سزای خۆیان بگەن.

سلێمان تاشان - هه‌‌ولێر

© 2017 Hawler