ئاب 09, 2020

هۆشداریی لە دۆخی زیندانیانی چاکسازیی گەورانی سلێمانی دەدرێت

سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان، هۆشداری لە دۆخی زیندانیانی چاکسازی گەورانی سلێمانی دەدات و دەڵێت:" ئەوەی ئاگادارم، بەر لە 15 رۆژ تەنیا لە ریزی کارمەندانی نێو چاکسازیی سلێمانی سێ کەس تووشی کۆرۆنا ببوون، ئێستا ژمارەکە بووەتە 27 و پێموایە زیاترە لە 27یش، بەرەو 50 و 60 تووشبووش دەڕوات".

زیا پترۆس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی ڕووداو، باس لەوە دەکات، دۆخی زیندانیانی چاکسازی گەوران لە سلێمانی خراپە. ئەمەش بەهۆی ئەوەی زانیارییان هەیە چەندین کارمەندی ئەو چاکسازییە و بەشێک لە زیاندانیان توشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بوون، باس لەوەش دەکات جگە لە کۆڕۆنا گرفتی دیکەشیان هەیە، بەهۆی ئەوەی نزیکەی ٤ مانگە سەردانیکردنیان بەهۆی ڕێکارەکانی خۆپارێزییەوە قەدەغە کراوە.
زیا پترۆس، سەبارەت بە دۆخی چاکسازیی گەورانی پاریزگای هەولێر و دهۆکیش، دەڵێت:" لە هەولێر ڕەوشەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، بەلام لە نەوجەوانانی ژنان توشبووییەک هەیە، دەشڵێت؛ لە پارێزگای دهۆک هیچ توشبوویەک تۆمار نەکراوە.

بەشی هەواڵ

© 2017 Hawler