ئایار 29, 2020

یەكشەممە یەكەم ڕۆژی جەژنی رەمەزانە

لێژنه‌ی بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌.

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری هه‌ولێر، لیژنه‌ی بینینی مانگ دووپاتی كرده‌وه‌، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌ڵگه‌ی شه‌رعیمان له‌سه‌ر بینینی مانگ ده‌ستنه‌كه‌وتووه‌، بۆیه‌ رایده‌گه‌یه‌نین، سبه‌ی ته‌واوكه‌ری مانگی ره‌مه‌زانه‌ و دووسبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانه‌".

بەپێی بڕیاری وەزارەتی ئەوقاف، رۆژی شەممە 23-5-2020 تەواوکەری مانگی رەمەزانە. هاوکات پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهانیش کرد. 

 

 

© 2017 Hawler